له رِۆژانى 18 و 19 و 2014/12/20 پاڵه‌وانێنى پێشمه‌رگه بۆ یانه‌كانى پارێزگای هه‌ولێر له هۆڵى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد كرایه‌وه.
رِێوه‌ره‌سمى یاڵه‌وانیه‌ته‌كه له لایه‌ن به‌رِێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی بورهان ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ر گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و دلزار حه‌مه‌سالح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ژماره‌یه‌ك له هه‌وادارانی شه‌تره‌نج.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش یه‌كێتی شه‌تره‌نجی هه‌ولێر به‌چاودێری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان بۆ 12 یانه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر رێكیخستووه.
له كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد نازناوی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێرى به‌ده‌ستهینا.
هه‌ر له میانى رِێورِه‌سمه‌كه‌دا به‌رِێز پارێزگارى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتیك له‌سه‌ر هه‌ولێر و فیستیڤاڵی نیوده‌وله‌تی شه‌تره‌نجی كوردستان له گۆڤارى ئینفۆرمیته‌ر كرد كه گۆڤارى فه‌رمى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى نێوده‌وڵه‌تییه وه به‌ده‌سكه‌وت بۆ هه‌مووان له قه‌له‌م ده‌دات.