-

وه‌زیرى رۆشنبیری ولاوان و بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لەگەڵ یەكیتی شەترەنجی كوردستان و یانەی خانزاد كۆدەبێتەوە

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
04.11.2014
 

وه‌زیرى رۆشنبیری ولاوان و بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لەگەڵ یەكیتی شەترەنجی كوردستان و یانەی خانزاد كۆدەبێتەوە
ئیواره‌ی 4/11/2014 به‌ریز خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی هاوبەشی یەكێتی شەترەنجی كوردستان و یانەی شەترەنجی خانزاد كە پێكهاتبوون لە به‌ریزان ئازاد سابیر سەرۆكی یەكیتی شەترەنجی كوردستان و پشتیوان ئەحمەد سەرۆكی فەخری یانەی خانزاد و دلزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی خانزاد.
لەو دیدارەدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان پیرۆزبایی لە یانەی ناوبراو كرد كە بەم دواییە توانیان پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی جامی شەترەنجی عێراق بەدەست بهێنن، و رایگەیاند كە سەرباری ئەو بارودۆخە، یانەی خانزاد توانی بچێتە شاری نەجەف و بە پلەی دووەم بگەڕێنەوە، كە ئەمەش دەسكەوتێكی ترە بۆ وەرزشی كوردستان، پاشان هەردوولا تیشكیان خستە سەر چۆنییەتی كاركردنی هاوبەش بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی شەترەنج لە كوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری رۆشنبیری و لاوان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەوان درێغی ناكەن لە پشتیوانی كردنی یانەی شەترەنجی خانزاد و ئەوەی لە توانایاندابێت كاری لەسەردەكەن.
لەلایەكی دیكەوە شاندەكەی یەكێتی شەترەنجی كوردستان و یانەی خانزاد لەگەڵ هەریەك لە به‌ریزان ئاریان فەرەج سەرۆكی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و د. شاكر سمۆ بەڕێوەبەری گشتی وەرزش كۆبوونەوە و تیایدا بەتێروتەسەلی ئاماژە بەو فیستیڤالە كرا كە بریارە لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆ شەترەنجزانانی هەر چوارپارچەی كوردستان لەهەولێر بكرێتەوە، لەبەرامبەر ئەمەدا بەڕێوەبەری گشتی وەرزش پشتیوانی و ئامادەیی خیانیان نیشاندا لەبەرامبەر سەرخستنی ئەو میواندارییەتە بۆ یەكەمینجار لە كوردستان.

 
Visited : 851046
Online Users : 14