-

یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد به‌شدارى ده‌كات له‌ یاڵه‌وانیه‌تى (نانا ئه‌لیكساندرا)ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ وولاَتى جیۆرجیا

 

 12 - 21.07.2014

پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی جۆرجیا كۆتایی هات
رۆژی 20/7/2014 دواجه‌وله‌ی نۆیه‌مین پاڵه‌وانێتی نانا ئه‌لیكساندریا به‌به‌شداری 435 شه‌تره‌نجزانی كچ و كوڕی 12 وڵاتی ئه‌ورووپی و ئاسیا و عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تیایدا شه‌تره‌نجزانانی یانه‌ی خانزاد به‌شداری كردبوو، كه‌ دواجار شه‌تره‌نجزانانی جۆرجیا و كازاخستان توانیان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان له‌پله‌كانی پێشه‌وه‌ بێن
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش خاله‌كانی شه‌تره‌نجزانانی كورده كه‌ له‌كۆی 9 خاڵ ‌:
داریان ئارپاك 5 خاڵ
سارا مه‌سعود 4 خاڵ
هه‌كار دلزار 3.5 خاڵ
پۆڵا ئازاد 3.5 خاڵ
مه‌زن به‌یاد 3.5 خاڵ
ئارپاك وریا 3.5 خاڵ
شه‌نگ مه‌سعود 2.5 خاڵ
رابه‌ر به‌ختیار 2.5 خاڵ
هانا هاوار2 خاڵ
دانه‌ر جه‌مال 1.5 خاڵ

شاندی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌ ڕێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی جامی نانا ئه‌لیكساندریای نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌تره‌نج به‌ره‌و وڵاتی جۆرجیا به‌ڕێكه‌وتبوو .

ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كیتی شه‌تره‌نجی نیوده‌وله‌تییه‌وه‌ (فیدا) دانی پینراوه‌ و سالانه‌ ولاتی جۆرجیا به‌به‌شداری ده‌یان وڵاتی جیهانی له‌ شارۆچكه‌ی پۆتی سه‌ر ده‌ریای ره‌ش میوانداری ده‌كات و وه‌ك ریزگرتنیكیش له‌ خانمه‌ شه‌تره‌نجزانی وڵاته‌كه‌یان پاڵه‌وانیتییه‌كه‌یان به‌ناوی نانا ئه‌لكساندریا ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مساڵیش 14 ولات به‌شداریان كردووه‌ كه‌ له‌ نیوانیاندا شه‌تره‌نجزانانی كوردستانه‌.

سه‌باره‌ت به‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش كاردۆ ئاكۆ راهێنه‌ری تیپی خانزاد رایگه‌‌یاند: ئێمه‌ له‌م پاله‌وانێتییه‌دا به‌ ژماره‌یه‌ك شه‌تره‌نجزانی كوڕ و كچی تازه‌پێگه‌یشتوو و لاو به‌شداری ده‌كه‌ین، كه‌ بۆ هه‌ندیك شه‌تره‌نجزانمان ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاریانه‌ به‌شداری له‌ پاله‌وانێتییه‌كی نیوده‌وڵه‌تی بكه‌ن و یارییه‌كانیش به‌ سیستمی سویسری نۆ جه‌وله‌ له‌ 12تا 21/7/2014 به‌ڕێوه‌ده‌چیت.
شاندی یانه‌ی خانزادیش پێكهاتوون له‌: ئازاد سابیر سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی كوردستان و سه‌رۆكی شاند، د. به‌ختیار حه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی شاند، كاردۆ ئاكۆ راهێنه‌ر، شه‌تره‌نجزانه‌كانیش بریتین له‌: پۆڵا ئازاد ژێر 10 ساڵ، هه‌كار دلزار ژێر 10 ساڵ، سارا مه‌سعود ژێر 12 ساڵ، هانا هاوار ژێر 14 ساڵ، رابه‌ر به‌ختیار ژێر 14 ساڵ، شه‌نگ مه‌سعود ژێر 14 ساڵ، هاوار حه‌مه‌ساڵح وه‌ك ناوبژیوان به‌شداری له‌به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كان ده‌كات.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Visited : 780870
Online Users : 10