-

پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک و ئەندامانى دەستەى یانەى شەتڕەنجى خانزاد بەڕێوەچوو

09.10.2017

لە کەشێکى دیموکراســـیدا رۆژى دووشەممەى رێکەوتى 9/10/2017 بە ئامادەبوونى 53 ئەندامى دەستەى گشتى یانەى شەترەنجی خانزاد لە بارەگاى بەڕێوەبەرایەتى گشتى وەرزش و لاوان لە هەولێر وە بە سەرپەرشتى لیژنەى هەڵبژاردنى یانەکان کە بەڕێز کاک (حاجی محمود عزیز) بەڕێوەبەرى گشتى سەرپەرشتى دەکات  پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک و ئەندامانى دەستەى یانەى شەتڕەنجى خانزاد بەڕێوەچوو کە 8 شەتڕەنجزان خۆیان پاڵاوت ، لە کۆتاییدا ئەنجامى دەنگدانەکان بەم شێوەیەى خوارەوە بوو :

1)     دڵزار حمە صالح قادر... (49  دەنگ) ... سەرۆکى یانە

2)     کاردۆ ئاکۆ محمد ... ( 37 دەنگ) ... جێگرى سەرۆکى یانە

3)     عبدالعزیز أسود عزیز ... ( 43 دەنگ) ... سکرتێری یانە

4)     دیار حمە صالح قادر ... ( 45 دەنگ) ... کارگێڕی یانە

5)     زانا نجم الدین ... (38 دەنگ) ... دارایی یانە

6)     بەیان جمال حمد أمین ... (31 دەنگ) ... دەستەى کارگێڕی

7)     شیلان مجید ... ( 26 دەنگ) ... یەدەگى دەستەى کارگێڕی

8)     دانەر جمال قادر ... (22 دەنگ) ... سەرنەکەوت بۆ دەستە

 

هیواى سەرکەوتن بۆ سەرۆک  و دەستەى یانە ى تازە دەخوازین

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ده‌سته‌ى تازه‌ى یانه‌ى شه‌ترِه‌نجى خانزاد

 

 

ئه‌م هه‌واڵه‌ بخوێنه‌وه‌ له‌ 

 

Visited : 847317
Online Users : 19