23.07.2017
خانزاد سوود له شه‌تڕه‌نجزانانی ئێران وه‌رده‌گرێت
یانەی شەتڕەنجی خانزاد گرێبەستی لەگەڵ دوو راهێنەری ئێرانی واژووکرد.
هەریەک لە حامید موسەوییان و خانمی میهرنووش کە دوو شەتڕەنجزانی ناسراوی ئیران و ئەزموونێکی زۆرییان هەیە لە پێگەیاندنی یاریزانی ئاستی تەمەنەکان گەیشتنە شاری هەولێر و دواتر یارییەکی نمایشکارییان لەگەڵ تیپی منداڵان و لاوانی یانەکە ئەنجامدا.
ئەم دوو راهێنەرە ماوەی دە رۆژ لە هەولێر دەمێننەوە و به پێی گرێبه‌ستێك نوێترین شێوازیی راهێنان دەدەنە راهێنەرانی یانەی خانزاد و یاریزانەکانیش ئاشنای شێوازیی ململانێ دەکەن، بۆ ئەوەی خانزاد بەردەوام بێت لەسەر پێشەنگی یانەکانی عێراق.
هاوكات حامید موسەوییان یه‌كێك له‌و شهتڕهنجزانه ئێرانیانیانه، بۆ رووداو دوا و سه‌رسامیی خۆی به ئاستی شه‌تڕه‌نجی كوردستان و یانه‌ی خانزاد ده‌ربڕی.