-

كوَتایى هاتن به‌ چواره‌مین پاله‌وانیه‌تى شه‌تره‌نجى كلاسیكى خانزاد


 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
02.10.2016
 
رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتى ٢/١٠/٢٠١٦ كوَتایى هات به‌ چواره‌مین پاله‌وانیه‌تى شه‌تره‌نجى كلاسیكى خانزاد كه‌ یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد بۆ ٦٢ یاریزانى كور و كچى ته‌مه‌ن جیاوازه‌كانى شاره‌ جیاوازاكانى كوردستان و باكورى عیراق و چه‌ند یاریزانیكى رۆژهه‌لات و رۆژئاوا به‌ سیسته‌مى سویسرى بو ٩ جه‌وله‌ ئه‌نجامیدا كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى ناوبژیوانان ( اسعد اسماعیل و دیار حمه‌سالح و عبدالعزیز اسود و على عبدالله ) به‌سه‌ركه‌وتووى به‌ریوه‌چوو

له‌ كۆتایدا هه‌ریه‌ك له‌ به‌رِێزان پشتیوان احمد سه‌رۆكى فخرى یانه‌ و ظافر عبدالامیر سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى عێراقی و ئازاد سابیر سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى كوردستان ووته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد دواتر سه‌ركه‌وتووان خه‌لاَت كران كه‌ ئه‌نجامه‌كان به‌م شیوه‌ بوون

خه‌لاتى یه‌كه‌م تاكو پێنچه‌م به‌ كۆكردنه‌وه‌ى حه‌وت خاڵ له‌ نێوان پۆلێك یاریزانى به‌توانا دابه‌شكرا ( ئاریس ێابر و بهزاد زین الدین و دیدار محمد زاهیر و كاردۆ ئاكو و محمد خلیل ) و دواتر ره‌وه‌ند حامد به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ٦.٥ خال هات

وه‌ له‌ سه‌ر ئاستى كچان یاریزانى زێرِین و پاڵه‌وانى عێراقی به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ٥.٥ خال به‌ پله‌ى یه‌كه‌م هات و دواتر هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانانى به‌ تواناى یانه‌كه‌مان ( سارا مسعود و هانا هاوار ) به‌ پله‌ى دووه‌م و سێهه‌م هاتن به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ٤ خال وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ لنیا ێلاح و یار به‌یاد به‌ پله‌ى چوارم و پێنچه‌م هاتن به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ٣.٥ خال وه‌ یاریزان مینا وجدى به‌ ٣ خال به‌ پله‌ى شه‌شه‌م هات وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانانى تازه‌پێگه‌یشتووى یانه‌كه‌مان ( هه‌كار دڵزار و پۆلا ئازاد و ئاكار ئومێد ) به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ٤.٥ خال به‌ باشترین یاریزانى ته‌مه‌نى خوار ١٢ سال هاتن
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Visited : 788535
Online Users : 9