-

چواره‌مین پاڵه‌وانیَتى شه‌تره‌نجى كلاسیكى خانزاد به‌رِێوه‌چوو


 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
28.09.2016
 

رۆژى چوارشه‌ممه‌ ریَكه‌وتى ٢٨/٩/٢٠١٦ چواره‌مین پاڵه‌وانیَتى شه‌تره‌نجى كلاسیكى خانزاد له‌ لایه‌ن به‌رِیَز بوگوسۆاف اوكسودیك قونسوڵى گشتى ولاتى پۆڵه‌ندا له‌ هه‌ریَمى كوردستان و به‌رِیَز كاك زیاد ره‌ئوف نویَنه‌رى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان له‌ پۆڵه‌ندا و به‌رِیَز كونراد ئادموفیچ قونسلى پۆڵه‌ندى له‌ شارى هه‌ولیَر كرایه‌وه‌ كه‌ پاڵه‌وانیه‌تیَكى توَماركراوه‌ له‌ یه‌كیَتى شه‌تره‌نجى نیَوده‌وڵه‌تى له‌ ریَگه‌ى یه‌كیَتى شه‌تره‌نجى عیراقی .

ئه‌م پاڵه وانیه‌تیه‌ به‌ سیسته‌مى سویسرى به‌ ٩ جه‌وله‌ و به‌ كاتى ٧٠ خوله‌ك بۆ هه‌ر یاریزانیَك و زیاد كردنى ٣٠ چركه‌ بو هه‌ر جوله‌یه‌ك به‌ریَوه‌ ده‌چیَت به‌ به‌شدارى ٦٢ یاریزانى كور و كچ ى ته‌مه‌ن جیاواز كه‌ جگه‌ له‌ یاریزانانى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزادى شارى هه‌ولیَر یاریزانى شاره‌كانى ترى هه‌ریَمى كوردستان له‌ دهوك و سلیمانى و كركوك و هه‌ڵبه‌جه‌ و ره‌واندز و كویه‌ و شاره‌كانى ترى عیراقی و ٣ یاریزانى روژئاوا و یاریزانى سوریا به‌ریَوه‌ ده‌چیَت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رِیزان ( اسعد اسماعیل و دیار حمه‌ساڵح و على عبدالله و عبدالعزیز اسود ) ناوبژیوانى ده‌كه‌ن پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Visited : 856849
Online Users : 30