-

خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌رنامه‌ى خویَندنى یارى شه‌تره‌نج له‌ قوتابخانه‌كانى شارى هه‌ولیَر و شاره‌كانى ترى هه‌ریَمى كوردستان ‌

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
وه‌ك خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌رنامه‌ى خویَندنى یارى شه‌تره‌نج له‌ قوتابخانه‌كانى شارى هه‌ولیَر و شاره‌كانى ترى هه‌ریَمى كوردستان ‌ كه‌ برِِیاره‌ بۆ ساڵى خویَندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامبدریَت، هاوكار بووین له‌یه‌كىَ له‌ قوتابخانه‌كانى شارى سلیمانى بو ئه‌نجامدانى خولى فیَربوونى یارى شه‌تره‌نج كه‌ له‌ لایه‌ن هاوكارمان مامۆستا (ئاكۆئه‌نوه‌ر)  به‌سه‌ر كه‌وتوویى بۆ ژماره‌یه‌كى زۆرى خویَندكارانى قوتابخانه ى‌ شه‌هیدانى قرِگه‌ به‌سه‌ر كه‌وتووى كرایه‌وه‌ .جیَگه‌ ى خۆشحاڵیه‌ كه‌ به‌شداربووان زۆر خۆشحاڵ بوون به‌ فیَروبوونى ئه‌م یاریه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه ى‌ سه‌ركه‌وتنى خوله‌كه‌یه‌ .

له‌ میانى خوله‌كه‌ نامیلكه‌ى (چۆن یارى شه‌تره‌نج ده‌كه‌ى) به‌سه‌ر به‌شداربوون دابه‌ش كرا كه‌ له‌ لایه‌ن یانه‌ى خانزاد ئاماده‌و چاپكراوه‌
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Visited : 847282
Online Users : 8