له رِێكه‌وتی 20-23/9/2016 یانه‌ى شه‌ترِه‌نجی خانزاد وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی شه‌ترِه‌نجى عێراقی هه‌ڵسا به كردنه‌وه‌ى خولێك بۆ رِاهێنه‌رانه‌رانی شه‌ترِه‌نج له هۆڵى یانه له هه‌ولێر. مه‌به‌ست له‌و خوله بریتی بوو له ئاماده‌كردنى راهێنه‌ران بۆ به‌شداریكردن له‌پرۆگرامی فێركردنى قوتابیان له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌و زانكۆكان له هه‌رێمی كوردستان.
وه له كۆتایی خوله‌كه‌دا به‌شداربووان به‌ڵگه‌نامه‌ى رِاهێنانیان پێبه‌خشــرا. وانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م به‌رِێزانه ووترایه‌وه:
1- دڵزار حمه ساڵح قادر : بنه‌ماكانى فێركردنى یارى شه‌ترِه‌نج
2- ئه‌سعه‌د اسماعیل تۆفیق : ئارِاسته‌كردنى رِاهێنه‌ران له چۆنیه‌تى رِاهێنان و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى په‌یرِه‌وكراو له لایه‌ن یه‌كێتی شه‌ترِه‌نجى جیهانی
3- حسین علی حسین : راهێنان و دابه‌شكردنى وانه‌كانى شه‌ترِه‌نج
4- د. فه‌رهاد علی مسته‌فا : چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى یاریزانان بۆ پاڵه‌وانیه‌تىه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن بارى ده‌روونیه‌وه
5- د. أحمد جمعه : خۆراكی ته‌ندروسـت بۆ یاریزانان