01.10.2015
ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه 01-10-2015 له هۆڵی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له شاری هه‌ولێر سێیه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی شه‌تره‌نجی كلاسیك به ئاماده‌بوونی بورهان ئه‌رگۆشی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌رزاره‌تی په‌روه‌رده ( ئه‌ندامی فه‌خری یانه‌كه ) و ژماره‌یه‌ك له میوان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و شه‌تره‌نجزانانی كوردستان كرایه‌وه .
پاڵه‌وانیه‌ته‌كه به سیسته‌می سویسری به 9 كایه به‌رێوه‌ده‌چێت ، گرووپی یه‌كه‌م 34 یاریزانی كوڕ و كچ به‌شدارن كه له‌شاره‌كانی كوردستان و خوار و ناوه‌راستی عێراقه‌وه هاتوون ، هه‌روه‌ها گرووپی دووه‌م بریتیه له‌و یاریزانه لاوه تازه پێگه‌یشتووانه‌ی یانه‌ی خانزاد كه ژماره‌یان 24 یاریزانی كوڕ و كچ له‌خۆ ده‌گرێت .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێكردنه پاڵه‌وانیه‌ته‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی ناوبژیوانان ( ئه‌سعد ئیسماعیل ، دیار حه‌مه ساڵح ، كه‌مال جه‌لاله‌دین ، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌سوه‌د ، عه‌لی عه‌بدوڵا ، دڵپاك عه‌لی و زانا نه‌جمه‌ددین ) به‌رێوه‌ده‌چێت .