-

یەكەم خولی هاوینەی خوێندن و فێربوونی بۆ یاری شەترەنج

06.06.2015
 

ئێوارەی ڕوژی شەممە رێكەوتی ٦ / ٦ / ٢٠١٥ یانەی شەترەنجی خانزاد یەكەم خولی هاوینەی خوێندن و فێربوونی بۆ یاری شەترەنج كردەوە. ئەمەو خولەكە لەلایەن یانەی خانزاد بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی وەرزشی پەروەردەی هەولێر بۆ نزیكەی شەست فێرخوازی ئەم یارییە ئەنجام دەدرێت . ئەمەو لەمەراسیمی دەستپێكردنی خولەكە كە بە ئامادەبوونی خانەوادەی فێرخوازان و چەندین كەسایەتی وەرزشی و شەترەنجزان و بەرپرسانی دەزگاكانی راگەیاندن بەرێوەچوو سەرەتا هیوا كریم بەرپرسی پەرپێدانی یاری شەترەنج بەخێرهاتنی میوانانی كرد و باسی لە ئامانجی كردنەوەی خولەكە بۆ ئامادەبووان خستە روو. دواتر ئەندازیار كاردۆ ئاكۆ چەند زانیاریەكی سەبارەت بە یاری شەترەنج پێشكەش بە ئامادەبووان و فێرخوازەكان كرد. دوابەدوای ئەمیش یاریزانی نێودەولەتی یاری شەترەنج دیدار محمد باسی لە مێژووی كەسایەتیە ناسراوەكانی جیهان كرد سەبارەت بەیاری شەترەنج . شایەنی وتنە خولەك لە لایەن چەند ڕاهێنەریكی خاوەن ئەزموون بەرێوەدەبردرێت و بۆماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت، دواتریش پاڵەوانیەتیەك و خولی مەشقیان بۆ ئەنجام دەدرێت

 
 
Visited : 788805
Online Users : 8