بە بەشداری زیاتر له چوار هەزار یاریزان لە 120 وڵاتی جیهان كه له‌نێویاندا شه‌تره‌نجزانانی یانه‌ی خانزاد و چه‌ند شه‌تره‌نجزانێكی دیكه‌ی كورد كه له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عیراقدان، ركابه‌رییەكانی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی تازەپێگەیشتوانی جیهان لە شاری عه‌ین بەردەوامە.
لەم رووداوە نێودەوڵەتییه گه‌وره‌یه‌دا كه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه له به‌شداربووانی شه‌تره‌نجزانان و ژماره‌ی وڵاتان كه به‌هه‌مووی نزیكه 5 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و یارییەكانی بەشێوازی سویسری و 11 جه‌وله به‌ڕێوه‌ده‌چن، دوای به‌ڕیوه‌چوونی چه‌ند جه‌وله‌یه‌كیش، ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌دیده‌كرێت و شه‌تره‌نجزانانی كوردستانیش لە ئەزموونێكی نوێدان كه شانبه‌شانی گەورە شەتڕەنجزانانی جیهان ئه‌وانه‌ی به‌رزترین بڕوانامه‌ی شه‌تره‌نجی جیهانیان هه‌یه یاری ده‌كه‌ن.
شه‌تره‌نجزانانی كوردیش تا ئاستێك ئه‌نجامیان باشه به به‌راورد له پاڵه‌وانێتییه‌كی جیهانیدا كه بردنه‌وه و به‌رامبه‌ریان هه‌یه، له‌وانه (ڤین كه‌مال) شه‌تره‌نجزانی دهۆك توانیویه‌تی 4 خاڵ كۆبكاته‌وه كه دوابردنه‌وه‌شی له (زلامان ئاننا)ی چیكی برده‌وه، هه‌روه‌ها شه‌تره‌نجزانانی یانه‌ی خانزادیش له‌وانه (پۆڵا ئازاد) سێ خاڵ و نیوی كۆكردۆته‌وه و (سارا مه‌سعود) كه دوێنی به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ (حه‌مده ئه‌لهاجری) قه‌ته‌ری و خاڵه‌كانی گه‌یانده 3 خاڵ، (هه‌كار دلزار حه‌مه ساڵح)یش بردنه‌وه‌یه‌ك و دوو به‌رامبه‌ری هه‌یه، دواتر (رابه‌ر به‌ختیار) به 2 خاڵ و (مینا وه‌جدی) به خاڵێك و نیو دێت.
مۆندیالی شه‌تره‌نجی جیهان له 17ی ئه‌م مانگه به‌ئاماده‌بوونی (كیرسان) سه‌رۆكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نج و (شێخ سولتان خه‌لیفه) سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی ئاسیا، له هۆڵی زانكۆی ئیماراتی كه گه‌وره‌ترین دووه‌م زانكۆیه له جیهان یارییه‌كان بۆ ته‌مه‌نه‌كانی: (8، 10، 12. 14. 16، 18) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.