یانه‌ى شه‌تره‌نجی خانزاد به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تی یانه‌كانى عه‌ره‌بی كرد كه له ووڵاتی
تونس له شارى (منسـتیر) له هوتێلی (منستیر سنتر) ئه‌نجامدرا كه له رێكه‌وتى 4/11/2013 ده‌ستیپێكرد وه تا ماوه‌ى شه‌ش رۆژ ده‌خاێنێت.
والی منسـتیر و سه‌رۆكی شه‌تره‌نجی عه‌ره‌بی و سه‌رۆكی جامیعه‌ى تونس بۆ شه‌تره‌نج و جێگری سه‌رۆكی شه‌تره‌نجی عێراق و سه‌رۆك وه‌فدی یانه‌ى خانزاد له پاڵه‌وانیه‌ته‌كه ئاماده‌بوون. 6 وو‌ڵاتى عه‌ره‌بی و 10 یانه له‌م پاڵهوانیهتهدا به‌شداریان كرد كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1) یانه‌ى خانزاد
2) اتصالاتي عيراقي
3) مرسي تونسي
4) صفاقسى تونسى
5) شرقيةى مصري
6) أهلي مصري
7) الظهرة ى ليبي
8) قسنطينةى جوزائيري
9) الأمن الوطني جةزائيري
10) أمانةى ئوردنى
شاندی یانه‌ى خانزاد پێكهاتیوون له بهرِێزان
|
عبدالقهار اسماعیل ... كارگێرِی یانه |
عبدالعزیز أسود ... سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌ری |
احمد جمعه ... یاریزان و كاپتنی تیم |
چیا مدیر ... یاریزان |
دانه‌ر جمال ... یاریزان |
كاردۆ ئاكۆ ... یاریزان |
دیدار محمد ... یاریزان |
|
شێوازی بەڕێوەچوونی پاڵەوانەتییەکەش بە سيستەمی خولە بە ٩ خول تەواو دەبێت ، عبدالقھار محمد سەرۆکی شاندی یانەی شەترەنجی خانزاد ئەوەی راکەیاند کە پاڵەوانەتیەکە زۆر بە ھێزە و یاریزانانی زۆر ئاست بەرز لەم پاڵەوانەتیە بەشدارن و یاریزانەکانی ئێمەش لە ئاستێکی باشدان . عبدالعزیز ئەسووەد سەرپەرشتیاری ھونەری یانەی شەترەنجی خانزاد ئەوەی گوت کە بە ھێزی پاڵەوانەتیەکە لەوەداییە کە ھەر گەڕێک زیاتر لە پێنچ تاوەکو شەش کاتژمێر بەردەوام دەبێت.