پاڵه‌وانیه‌تى شه‌تره‌نجى كراوه و یارى خێرا كه له‌لایه‌ن په‌یمانگاى شه‌تره‌نجى كاپاپلانكاى له یانه‌ى خانزاد له رۆژى 15_18/9/2013 . كرایه‌وه به به‌شدارى سه‌رجه‌م یاریزانانى هه‌رێمى كوردستان كه پێكهاتبوو له یاریزانانى[ سلێمانى و دهۆك و كه‌ركوك و كۆیه و ره‌واندز و كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و گه‌رمیان ]جگه له یاریزانانى شارى هه‌ولێر كه كۆى یاریزانه‌كان( 110) یاریزان بوون .
سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى پاله‌وانیه‌ته‌كه له‌لایه‌ن به‌رِێز [ شێخ شاكر احمد سمۆ] به‌رێوبه‌رى گشتى وه‌رزش كرایه‌وه تێیدا ووته‌یه‌كى به‌نرخ پێشكه‌شى گشت ئاماده‌بووان كرد رۆلى ئه‌م پاله‌وانیه‌تیانه‌ى به‌نرخ هه‌لسه‌نگاند وه ئاماده‌ى خۆى نیشان دا به هاوكاریكردنى هه‌مووئه‌م جۆره پاله‌وانیه‌تیانه دواتر كردنه‌وه‌ى پاله‌وانیه‌تیه‌كه به یه‌ك جوله له لایان به‌رێزیان ده‌ستى پێكرد. وه‌گرنكى ئه‌م پاله‌وانیه‌تیه له‌وه دایه ئاماده‌كردنى گشت یاریزانانى هه‌رێمى كوردستانه بوَ دووه‌مین فیستیفالى شه‌تره‌نجى نێوده‌وله‌تى كوردستان كه بریاره 12/12/2013 له هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان به‌رێوه بچێت
وینه‌و گرته‌ى ڤیدیۆیی رێوره‌سم و دابه‌شكردنى خه‌لاَتى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌یه
لایه‌ك له یاریه‌كان