-

پاڵەوانێتی کچانی عیراق بۆ پاڵاوتنی هەڵبژاردەی عیراق

27.10.2023
بەئامادەبوونی بەرێزان کاک سردار اسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و د. چنار سعد عبداللە ئەندامی سەرکردایەتیی و د. نهلە افندی ئەندای پەرلەمانی عێراقی و د. گڵاوێژ سیان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و د.زەندی جبار سەرۆکی لێژنەی ئۆلمپی لقی هەولێر و بەرێز ظافر عبدالامير سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی عێراقی و بەرێز د ڤیان حسين بەرێوەبەری وەرزش وژمارەیەکی زۆر لەمیدیاکارانی بەڕێز ویاریزانان یەکەمین ڕاوندی پاڵەوانێتی کچانی عیراق بۆ پاڵاوتنی هەڵبژاردەی عیراق بەبەشداریکردنی پێنج یاریزانی کچی کورد لەکۆی دوانزە یاریزان بەڕێوەچوو لەهۆڵی یانەی شەتڕەنجی خانزادبەشێوەی ئۆنڵاینی ڕاستەوخۆ لەسێ سایتی جیا بەخش دەکرێت. یاریەکان بەسیستمی all to all بەکاتی 90min+30sec بۆ هەریاریزانێک بەڕێوەدەچێت کەخۆی لە 11 ڕاوند دەگرێتەوە،شایانی باسە ئەم پاڵەوانێتیە بە سەرپەرشتی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عبدالعزيز أسود عزيز وەک ناوبژیوانى سەرکى و رێکخەرى بۆردى شەترەنجى ئۆنڵاین .

 

 

 

Visited : 772595
Online Users : 9