-

یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌تڕه‌نج رێز له‌ یانه‌ی خانزاد ده‌نێ

یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌تڕه‌نج رێز له‌ یانه‌ی خانزاد ده‌نێ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش ده‌ستخۆشی له‌ یانه‌ی خانزاد ده‌كات
 
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی وانه‌ی شه‌تڕه‌نج له‌ یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌تڕه‌نج (FIDE) به‌ گرنگی باسی پرۆگرامی خوێندنی وانه‌ی شه‌تڕه‌نج له‌ په‌یمانگه‌ وه‌رزشییه‌كان و قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆیان دەکات و ستایشی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14 ی ئه‌یلوول سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشیی له‌ یانه‌ی خانزاد كرد به‌ بۆنه‌ی رێزلێنانی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌تڕه‌نج و هیوای خواست له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م یارییه له‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی و له‌ عێڕاق و ناوچه‌كه‌ش به‌ گشتی‌.
 لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌ FIDE تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌رێمه‌ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كه‌ شه‌تڕه‌نج وه‌ك وانه‌ له‌ 17 قوتابخانه‌ و په‌یمانگه‌ی جیاجیا ده‌خوێندرێت. لیژنه‌كه‌ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌یشی بۆ یانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خانزاد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێ رێز له‌م یانه‌یه‌ ده‌گرین كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی جیاجیا به‌ بوونی ستافێكی لێهاتوو.
 
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش - كوردستان

 

 

Visited : 788869
Online Users : 32