-

دووەمین پاڵەوانێتی شەتڕەنجی بلیتزی نێودەوڵەتی تایبەت بەشەوانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

پێنج شەممەڕێکەوتی 30/3/2023
بە ئامادەبونی بەرێزان د. پشتوان سادق وەزیری ئەوقاف و  ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و کاک سەردار اسماعيل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و نەبەز عبدالحميد قايمقامى هەولێر و د. هاوری کمال و نەوزاد سابیر کارگێری مەکتەبی سکرتاریەتی لاوان و زبێر بابان بەرێوەبەری لاوان   ئازاد صابر سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی هەولێر و ناوبژیوانان وڕاهێنەران ویاریزانانی نێودەوڵەتی شاری هەولێرو ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی شارەکانی کوردستان و ووڵاتانی وەک هندستان و سوریاو ایران وتورکیا دووەمین پاڵەوانێتی شەتڕەنجی بلیتزی نێودەوڵەتی تایبەت بەشەوانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەبەشداریکردنی (100) یاریزان لەکوڕان و کچان بەسیستمی سویسڕی (9)ڕاوند یەک لەدوای یەک بەکاتی(3min+2sec) بۆهەریاریزانێک کەباوەڕ پێکراوە لەلایەن یەکێتی شەتڕەنجی جیهانی(fide) لەڕێی یەکێتی شەتڕەنجی عیراق گشت ڕاوندەکانی بەڕێوەچوو.

CHESS REULTS.COM

 

 
Visited : 790947
Online Users : 10