-

یاری شەترەنج كرایە نێو پڕۆگرامی خوێندن

31.01.2023

لە درێژەی تەكنیك و ڕێگە جیاوازەكانی قوتابخانەی فام سكووڵی ناحكومی بە مەبەستی برەودان بە بیر و یادگەی خوێندكاران، دەستەی ڕێبەرایەتی فام سكووڵ پڕۆگرامی شەترەنجی خستە ناو خشتەی وانەكانی قوتابخانەوە،جێگەی ئاماژەیە ئەم پڕۆگرامە بە هاوكاری و هەماهەنگی یانەی شەترەنجی خانزاد بەڕێوەدەچێت، كە یانەی ناوبراو ڕێبەری گوتنەوەی پڕۆگرامەكە دەكات، هاوكات هاوكاری خوێندكارە ئاست بەرزەكان لەم یارییەدا دەكات بە مەبەستی پاڵاوتنیان بۆ پاڵەوانێتییە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكان.

سەبارەت بە كرانە نێو خشتەی پرۆگرامی خوێندن خودی سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد )د.دلزار حەمەساڵح) تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاندن و گوتی : لەئایندە كتێبی وەرزشی دەخرێتە نێو پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم قوتابخانە وخوێ،دنگا حكومی وناحكومییەكان،بۆیە كەكتێبی وەرزشی دەكرا و رێبەری وەرزشی دەدرێتە مامۆستا تا بە مامۆستا وەرزش بەشێوەی (تیۆری و پراكتیتكی) فێریان بكات،دەتوانم بڵێم لەم وانە و رێبەرە وەرزشییە،یاری شەترەنج پشكی شێری بەردەكەوێت،چونكەیارییەكی هزری و وەرزشی مێشك وجولانەوە وبیرتیژی فەراهەم دەكات،ئەمەشبەراستی دڵخۆشمان دەكات،چونكە یاری شەترەنج وتێكڕایی یارییەكانی تر هەموویان سوودی خۆیان بۆ مرۆڤەكان هەیە.

لەكۆتایی د.دلزار حەمەساڵح گوتی : بۆ یە هەنگاوی جدی و كۆتایمان دوای دانیشتن لەگەڵ بەرێز بەرێوەبەری گشتی چاپ وبڵاوكردنەوە (حەسەن سەرتیپ جاف) بوو،تا بەفەرمی یاری شەترەنج ببێتە وانەیەكی گرنگی پرۆسەی خوێندن،تا تێكڕایی قوتابخانە وخوێندنگا حكومی وناحكومییەكان سوودی لێ وەرگرن.  

له‌په‌یجی ئازانســـی هه‌واڵی عێڕاقی وه‌رگیراوه‌-وكالة الأنباء العراقية

Visited : 788400
Online Users : 6