-

پاڵەوانێتیەکان لەسەرئاستی یانەکانی عیراق بۆتەمەنەکانی خوار 20ساڵی و 16ساڵی

+11.09.2022
دوای بەشداری كردنی تیبی لاوان و بەچكە شێرانی یانەی شەترەنجی خانزاد لە پاڵەواننیەتی یانەكانی عێراق كە لە ماوەی 5 تا 11 ی ئەیلول لە شاری موسڵ لە هۆڵی یانەی وەرزشی نەینەوا بە بەشداری 31 یانەی عێراقی ئەنجامدرا،تیپی بەچكە شێرانی یانەی شەترەنجی خانزاد توانیان پلەی یەكەم بەدەست بینن و میدالیای زێڕ بۆ یانەكەیان بەدەست بین وبە كوكردنەوەی 15 خال و یانەی سەرچاوەكانی ئاو لە شاری بەغدا پلەی دووەم بە 14  خال و یانەی وەرزشی سوێڕە لە موسڵ بە 12 خاڵ و یانەی وەرزشی هەولێر بە 7 خال هاتن
لەسەر ئاستی لاوان یانەی ئیتساڵات لە بەغدا بە پلەی یەكەم هات بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ و یانەی شەترەنجی خانزاد  بە پلەی دووەم هات بە 14 خاڵ و یانەی قادسیە بە 12 خاڵ بە پلەی 3 هات و یانەی وەحدەی وەرشی بە پلەی 4 هات
سەرۆكی یانەی وەرزشی شەتڕەنجی خانزاد سەبارەت بەم دەستكەوتە نوێ ومێژووییە گووتی: بێگومان مێژووێكی درێرینی ئەو یانە و ماندوو بوون وهیلاكی راهێنەران وسەرپەرشتیاران ویاریزانەكانمانە،هەوڵەكانمان هەردەم لە ئامادە باشی بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەكان،ئەمەش بەهۆی مەشقی بەردەوامی چڕ وپڕی یانەكەمان بۆ خۆئامادەكردنی هەر خول وپاڵەوانیەتییەكی نێوخۆ ونێودەوڵەتی،بۆیە ئێمە بۆ وەرزش كاردەكەین مێژووش خۆی تۆماردەكات ودەبێتە گەواهیدەر بۆ ئەوانەی ماندوون و بێ  ئەمەش دەست كەوتیكی تری گرنكی یانەی شەترەنجی خانزاد  لە ئەنجامی ئەو راهینانە دیت كە لە یانەكە ئەنجام دەدریت بۆ هەموو تەمەنێك لە كوڕان و كچان وبێ ووچان بۆ وەرزش تێدەكۆشن،ئەم سەركەوتنە بێ وێنەیە دیارییەكی بچكۆلانەیە پێشكەشە بە وانەی بەراستی وەرزش دەكەن


Visited : 789695
Online Users : 4