-

به‌شداری كۆنفراسی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هیندسـتان

بەشدارى كردنى سەرۆكى يانە د. دلزارحمەسالح لە ٤٤ مين كۆنفراسى شەترەنج كە هاوكات لەگەڵ ئۆلمپیادى شەترەنجی جيهانى ئەنجامدرا لة شارى چيناى لە ولاتى هيند كە تيايدا سەروك ئەندامانى تازە بۆ يەكێتى شەترەنجى نيودەولەتى هەلبژێردرا ... هەروەها بەرێز کاک پشتيوان احمد سەرۆکی فخرى يانەکەمان ياوەرى بەرێزان بوون ... وە بەريز ظافر عبدالامير وەك سەرۆكى يەكێتى شەترەنجى روژئاوای ئاسيا هەلبژێردرا ويراى پیرۆزبايمان هيواى سەركەوتنى بو دەخوازين ...وە بەشدارى كردنى ياريزانى نيودەولەتى يانەكەمان سارا مسعود لە رێزی هەلبژاردەی عێراقی وە بە دەستهێنانی چەند خاڵێکی گرنگ بۆ هەڵبژاردەکەی
دەستكەوتيكى ترى مێژووی شەترەنجيە بۆ يانەكەمان
دلزار حه‌مه‌ساڵح ئەندامی کۆنفرانسی یەکێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی رایگەیاند : له‌و كۆنفراسه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی وڵاتان پرۆتۆكۆڵمان واژووكرد
هه‌ر دوو ساڵێك له‌په‌راوێزی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی شه‌تره‌نج، كۆنفرانسێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نیت، له‌ كۆنفرانسی ئه‌مجاره‌ كه‌ له‌وڵاتی هیند به‌ڕێوه‌چوو، دوو كورد بوین به‌شداربوین ، ئه‌وانیش بەندەوەک سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری ئه‌كادیمیای شه‌تره‌نجی ئاسایی، له‌و كۆنفرانسه‌دا رۆلیان هه‌بوو له‌ نوسینه‌وه‌ی چه‌ندین یاسا و بڕگه‌ و رێنمایی تایبه‌ت به‌شه‌تره‌نج و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی.
راسپارده‌و بڕیاره‌كان
له‌مباره‌یه‌وه‌ د. دلزار حه‌مه‌ساڵح وه‌ك ئه‌ندامی كۆنفرانسی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی گوتی:
خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ وه‌كو سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد به‌شداری له‌ دوو كۆنفرانسی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م، گرنگیی ئه‌م كۆنفراسانه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ی تازه‌ به‌شه‌تره‌نج ده‌رده‌چن و ئه‌ندامان بۆیان هه‌یه‌ راوسه‌رنجی خۆیان و هه‌روه‌ها گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و یاساو راسپاردانه‌ ده‌بین كه‌ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌رده‌چێت.
ئالوگۆڕی زانیاری
هه‌روه‌ها د. دلزار حه‌مه‌ساڵح زیاتر له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له‌و كۆنفرانسه‌ كه‌ له‌شاری چینای له‌هیند به‌ڕێوه‌چوو گوتی: گرنگییه‌كی دیكه‌ به‌شداریكردن له‌وجۆره‌ كۆنفراسانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نوێنه‌ر و سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی 200 وڵات و هه‌روه‌ها ناوبژیوانه‌ نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی ئه‌كادیمیاكانی شه‌تره‌نجی جیهانی ئاماده‌ده‌بن و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئالوگۆڕی زانیاری و پرۆتۆكۆڵ له‌گه‌ڵیان، ئێمه‌ له‌و كۆنفراسه‌دا ئه‌وه‌مان به‌ده‌رفه‌ت زانی كه‌ باسی شه‌تره‌نجی كوردستان و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و له‌مه‌شدا چه‌ندین گۆڤارو و بڵاوكراوه‌ی شه‌تره‌نجمان دایه‌ ئه‌ندامانی كۆنفرانس كه‌ هه‌موویان به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلزی له‌ یانه‌كه‌مان چاپكرابوون.

 

 

Visited : 856869
Online Users : 20