-

سی و یەکەمین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی راپیدی خانزاد

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 18/11/2021 كاتژمێر 6ی ئێواره‌، سی و یەکەمین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی راپیدی خانزاد به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆك فه‌خری یانه‌ی خانزاد و دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد و سه‌فین یاسین پارێزه‌ری راوێژكار (سپۆنسه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌) و د. شوان عوسمان سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق و مزهه‌ر عه‌وڵا ئه‌ندامی شه‌ره‌فی یانه‌، گه‌ڕی یه‌كه‌می 31ه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی راپیدی خانزاد به‌ڕێوه‌چوو كه‌ زیاتر له‌ 40 شه‌تره‌نجزانی كوڕ و كچی خوار ته‌مه‌نی 25 ساڵی به‌شدارییان تێداكردبوو.
له‌ ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش، سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و یاریزانانی به‌شداربووه‌وه‌ سوپاسی ئه‌و هاوكارییه‌ی به‌ڕیز سه‌فین یاسین كرد و هیوای خواست كه‌ بۆ پشتیوانانی یاریزانان نموونه‌یان زۆر بێت.
جێی باسه‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كیتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراقی تۆماركراوه‌،‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ،شایانی باسە کە ئەم پاڵەوانێتیە بە سەرپەرشتی ناوبژیوانی نێودوەڵەتی عبدالعزیز اسود وە یاریدەدەری ناوبژیوان شەنگ مسعود بەڕێوەچوو
لە کۆتایی پاڵەوانێتیەکەدا به‌ڕێز سه‌فین یاسین پارێزه‌ری راوێژكار كه‌ سپۆنسه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بوو، دیاری و خه‌ڵات به‌سه‌ر 5 یه‌كه‌مه‌كه‌ی كوڕان و كچان و بچووكترین به‌شداربووی كچ و كوڕ دابه‌شكرا كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌بوو:
*كوڕان:
رابه‌ر به‌ختیار پله‌ی یه‌كه‌م
پۆڵا ئازاد پله‌ی دووه‌م
دیار جه‌زا پله‌ی سێیه‌م
باهۆز شاخه‌وان پله‌ی چواره‌م
عدنان قادر پله‌ی پێنجه‌م
*كچان:
سارا مه‌سعوود پله‌ی یه‌كه‌م تێبینی /سارا پلەی دووەمیش لەسەر ئاستی گشتی بەدەست هێنا لەهەمان کات..
په‌روا پشتیوان پله‌ی دووه‌م
له‌نیا سه‌ڵاح پله‌ی سێیه‌م
به‌هره‌ سه‌میر پله‌ی چواره‌م
رۆزیا فه‌خره‌دین پله‌ی پینجه‌م

https://chess-results.com

 

 

 

Visited : 571103
Online Users : 22