-

یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد كۆمه‌ڵێ شه‌تره‌نجزانی یانه‌كه‌ی خه‌ڵاتكرد

31.10.2021

له‌ شاری هه‌ولێر، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد كۆمه‌ڵێ شه‌تره‌نجزانی یانه‌كه‌ی خه‌ڵاتكرد كه‌ به‌م دواییه‌ به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی شه‌تره‌نج له‌ به‌غدا كردو ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێنا.
 پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ ئاستی شه‌تره‌نجزانانی خوار ته‌مه‌نی بیست ساڵ بوو كه‌ له‌ هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان سازكرابوو، شه‌تره‌نجزانانی یانه‌ی خانزاد به‌ هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو پله‌كانی پێشه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان برده‌وه.
 بۆ به‌رزنرخاندنی ئه‌م ده‌ستكه‌وته، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد بڕوانامه‌و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێشكه‌شی شه‌تره‌نجزانانی سه‌ركه‌وتووی یانه‌كه‌ كرد

 

 

Visited : 571156
Online Users : 28