-

یانەی خانزاد پلەی یەکەم و دووەم لە پاڵەوانێتی لاوان و تازەپێگەیشتوانی عێراق لەیاری شەتڕەنج بە دەست دەهێنێت

پیرۆزە پیرۆزە
یانەی شەتڕەنجی خانزاد وە پیشەی هەمیشەیی خۆی پشکی شێری لە پاڵەوانێتی لاوان و تازەپێگەیشتوانی عێراق لەیاری شەتڕەنج بەدەست هێنا کەلەشاری موصل ئەنجام درا.
دووای ئەوەی شاندی یانەی خانزاد لەپاڵەوانێتی عێراق لەڕێکەوتی 16...تاکو 19/9/2021 وەک یاریزانی تاک و تیم بەشداریان لەهەردوو پاڵەوانێتی خوار تەمەنەکانی 16ساڵی و خوار تەمەنەکانی 20ساڵی کرد توانیان پلەی یەکەم مکرر لە پاڵەوانێتی خوار 20ساڵی و پلەی دووەم لەتەمەنەکانی خوار 16ساڵی بەدەست بهێنێت بەهەوڵ و هیمەتی زۆری شاند و یاریزانانی یانە بۆیە بەناوی سەرۆک و ئەندامانی یانە دەست خۆشی و پیرۆزباییەکی گەرمیان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی گەورەترو زیاتریان بۆ دەخوازین.
تيپى ٢٠ سال (سارا مسعود ؛ احمد جزا ، ريباز ناسر ؛ مصطفي كمال ؛ على فرهاد )
تيپى ١٦ سال ( پولا ئازاد ؛ هەکار دلزار ؛ ئالان ئوميد ؛ ريبين نەبەز ؛ عبدالله عمار )

 

 

Visited : 780241
Online Users : 8