-

ئامادەکاری یانه‌ی خانزاد بۆ پاڵه‌وانێتی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق

07.09.2021

یانه‌ی خانزاد خۆی بۆ پاڵه‌وانێتی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق ئاماده‌ ده‌كات
به‌سه‌رپه‌رشتی د.دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و به‌ ئاماده‌بوونی بەرێز م. على عبدالله سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی كوردستان و سه‌رۆكی فه‌خری و سكرتێر و ئه‌ندامان و یاریزان و ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زای بواری شه‌تره‌نج، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ هۆڵی یانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ خۆئاماده‌كردن و به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی عێراق بۆ لاوان و تازه‌پێگویشتوان كه‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ شاری مووسڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌مباره‌وه‌ كراو هه‌ریه‌كه‌و تێبینی و سه‌رنجی خۆی له‌باره‌ی به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ده‌ربڕی و دواجار هه‌مووان گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شداری له‌م پاڵه‌وانیتییه‌دا بكه‌ن و رێكاری پێویست و گونجاویش له‌باره‌ی ئاماده‌كاری بگیرێته‌به‌ر.

 

Visited : 571088
Online Users : 29