-

پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی جیهانی لەشەتڕەنجی ئۆنڵاین

ڕۆژانی 27و28و29 /8/ 2021

بەهەماهەنگی یانەی شەتڕەنجی خانزاد و لەهۆڵی یانەی خانزاد بەسەرپەرشتی یەکێی شەتڕەنجی عێراق پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی جیهانی لەشەتڕەنجی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت. به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌مساڵ ئۆڵۆمپیادى شه‌تره‌نج به‌شێوازى ئۆنلاین و له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكدا به‌چه‌ند قۆناغێك له‌نێوان یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كانى جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌عێراقدا 12 یاریزانى كوڕو كچ به‌ناو و نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى شه‌تره‌نجى عێراق به‌شدارن له‌نێوانیاندا پێنج شه‌تره‌نجزانى كورد كه‌ بریتین له‌ (حسێن عه‌لى حسێن، زۆزك سه‌ڵاح محه‌مه‌د، ئاكار عه‌لى ساڵح، كارین كه‌مال جه‌لاله‌دین، سارا مه‌سعود عه‌بدوڵڵا).

ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ له‌ڕۆژى 13ى ئابه‌وه‌ به‌به‌شداریی 1500 یاریزانى 163 وڵات ده‌ستى پێكردووه‌ و تا رۆژى 15ى ئه‌یلولى 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت و پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ئۆنلاین ده‌بێت و یاریزانه‌كان چه‌ند گروپێك پێكده‌هێنن و هه‌ر گروپه‌ى 15 یاریزانى له‌خۆگرتووه‌ و یارییه‌كان به‌ 9 جه‌وله‌ ده‌بێت و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ 12 كوڕ و كچه‌ یاریزان به‌شداره‌ و 6 یاریزان یارى ده‌كات 3 كوڕ و 3 كچ كه‌ له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ ده‌بێت یاریزانێك ته‌مه‌نى له‌ژێر 20 ساڵه‌وه‌ بێت و 6 یاریزانه‌كه‌ى تریش یه‌ده‌گ ده‌بێت و دواتر پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ و 6 یاریزانه‌كه‌ى یه‌كه‌م یه‌ده‌گ و ئه‌وانه‌ى تر سه‌ره‌كى ده‌بن

 

 

 

 

Visited : 571071
Online Users : 22