-

پاڵەوانێتی شەتڕەنجی کلاسیک بۆ تەمەنەکانی خوار (6-8-10-12-14) و پاڵەوانێتی بەچکە شێران خوار 14 ساڵ

07.07.2021 چوارشەممە

 

بەئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری هەولێر (ئومێد خۆشناو ) و بەڕێزان ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان (د.کارزان کریم) و ( ظافر عبدالامیر) سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی عێراق و (مامۆستا بورهان ئەرگوشی )ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە و (د. دڵزار حمه صالح قادر)سەرۆکی یانەی شەتڕەنجی خانزاد و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دایک و باوکانی یاریزانان و ڕاگەیاندکاران و هەوادارانی یاری شەتڕەنج دەست کرا بە کردنەوەی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی کلاسیک بۆ تەمەنەکانی خوار (6-8-10-12-14)  بۆ کوڕان کچان و پاڵەوانێتی بەچکە شێران خوار 14 ساڵ بەهاوکاری و هەماهەنگی نێوان یەکێتی شەتڕەنجی عێراق و یانەی شەتڕەنجی خانزاد، بەدەستپێکی بەخێرهاتنی میوانەنەکان سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی عێراق ووتارێکێکی پێشکەش کردوو دەستکرا بە کردنەوەی گرنگترین و بەهێزترین پاڵەوانێتی چونکە بەبناغەی یاریەکە دادەنرێت لە عێراق.

 

 

Visited : 856817
Online Users : 20