-

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە د. دڵزار حمد ساڵح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد کرد

23.02.2021

لەدیداری یانەی شەترەنجی خانزاد دا
ڕۆژی سێ شەممە 2021/2/23 بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە د. دڵزار حمد ساڵح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد کرد، لەدیدارەکەدا باس لەگرنگی شەترەنج کرد و کاریگەرییە پۆزەتیڤەکانی ئەو وەرزشەکرد لەبونیادی کۆمەڵگەدا.
شاندی میوان باسیان لەکێشەکانی یانەکەکرد ، بەتایبەت لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و ئەو کێشانەی روبەڕوی سێکتەرە جیاوازەکان دەبنەوە.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وێڕای بەخێرهاتن و دەستخۆشی لەیانەکە، بەڵێنی پێدان بەپێی توانا هاوکاریان بکات.
دواجار سەرۆکی یانەی وەرزشی خانزاد شەتڕەنجێکی بەدیاری بەخشیە بەڕێزیان.
Visited : 847275
Online Users : 1