-

سەردانی وەزیری پەروەردە وپرۆژه‌ی خویندنی وانه‌ی شه‌تره‌نج له‌ قوتابخانه‌كاندا

17.01.2021

ڕۆژی 17/1/2021 شاندێكی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی نووسینه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندن له‌ قوتابخانه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ د. دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕیزان ئالان حه‌مه‌سه‌عید ساڵح وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و بورهان ئه‌رگوشی راوێژكاری وه‌زاره‌ت پێشوازی لیكران.

له‌ دانیشتنێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد تیشكی خسته‌ سه‌ر پرۆژه‌ی خویندنی وانه‌ی شه‌تره‌نج له‌ قوتابخانه‌كاندا كه‌ ئه‌مڕۆكه‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهانی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گرنگیی بوونی وانه‌ی شه‌تره‌نج له‌ پاڵ وانه‌كانی تر له‌ قوتابخانه‌كان و ئاماده‌كردنی ئه‌و سێ په‌رتووكه‌ی بۆ قۆناغه‌كانی خوێندن ئاماده‌كراوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ستخۆشی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لیكردن و رایگه‌یه‌اند له‌به‌ر گرنگیی پرۆژه‌كه‌ پیویسته‌ ئاماده‌سازی ته‌واوی بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها گوتی وۆرك شۆپێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رێك ده‌خه‌ین و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند به‌م بواره‌ راو بۆچوونی خۆیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ بانگ بكرێن.

جێی باسه‌ سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد نموونه‌ی سێ كتێبی خوێندنی شه‌تره‌نج له‌ قوتابخانه‌ پێشكه‌شی وه‌زیری كرد.

Visited : 497637
Online Users : 25