-

یانەی شەتڕەنجی خانزاد دوو پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ڕاپیدی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات

08.10.2020

یانەی شەتڕەنجی خانزاد لەیەک کاتدا دوو پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ڕاپیدی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات کە باوەڕپێکراون لە لایەن یەکێتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی -فیدا- بە ڕێگای یەکێتی شەتڕەنجی عێڕاقی تۆمارکراون
یەکەم: نۆزدەهەمین پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ڕاپیدی داخراو بۆ کچان خوار تەمەن ٢٠ ساڵ بە سیستەمی ڕاوند-رۆبن بە کاتی ١٥ خولەک + ١٠ چرکە
دووەم: بیستەمین پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ڕاپیدی کراوە بۆ هەموو تەمەنێک و ڕەگەزێک بە سیستەمی سویسری - نۆ ڕاوند - وە بە کاتی ١٥ خولەک + ١٠ چرکە

بەئامادەبوونی بەڕێزان (د.دلۆڤان محمد فاتح )ب.گشتی فەرمانگەی تەندروستی هەولێر و(د. دڵزار حمه صالح)سەرۆکی یانەی شەتڕەنجی خانزاد و (پشتیوان احمد شێخ حمد)سەرۆکی فخری یانەی شەتڕەنجی خانزاد ژمارەیەکی زۆر لە ڕاگەیاند کاران و یاریزانان و کەس وکاریان هەردوو پاڵەوانێتی بیستەمی کراوەو و نۆزدەهەمی داخراوی کچان لەهۆڵەکانی خانزاد بەڕێوە چوون بەسەرپەرستی و ناوبژیوانان (عبدالعزیز اسود)،(دیار حمه صالح قادر) و (علي عبدالله)و(دلباك علي همزه) و(ايمان اكبر)

Chess-Results for 19th khanzad rapid chess championship open 2020

 

Visited : 856856
Online Users : 16