-

يانه‌ی شەتڕەنجی خانزاد ریزلێنانێک بۆ خوالێی خۆشبێت (عه‌لی هه‌مزه‌)ساز دەکات

03.10.2020

ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی( د. دلزار حه‌مه‌ساڵح قادر) سه‌رۆكی یانه‌ی شەتڕەنجی خانزاد و بەڕێز(كاردۆ ئاكۆ محمد) جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یانه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ لەیاریزانانی یانە، وه‌ك رێزلێنانێك له‌و خزمه‌ته‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا پێشكه‌شی یانەو شاری هه‌ولێر و كوردستانی كردووه‌، وێنه‌یه‌كی خوالێخۆشبوو (عه‌لی هه‌مزه‌) له‌ هۆڵی یانه‌كه‌ هه‌ڵواسرا.
خوالێخۆشبوو كه‌ ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد بوو، رۆلی دلیار و به‌رچاوی هه‌بوو له‌ خزمه‌تكردنی شه‌تره‌نج له‌ كوردستان و تا كۆچكردنیشی وه‌ك مامۆستایه‌ك له‌لایه‌ن یانه‌ی خانزاده‌وه‌ رێزی لێ ده‌گیرا و له‌ بۆنه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌كرایه‌وه‌ و هه‌میشه‌ خۆیان به‌قه‌رزاری ئه‌و زانیوه‌ و دەزانن.

 

 

Visited : 460416
Online Users : 15