-

دوازده‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی بلیتزی خانزاد سه‌ركه‌وتووانه‌‌ به‌ڕێوه‌چوو

25.04.2020

ئيواره ى پێنج شه‌ممه2020-9-24 ‌ له‌ هۆلی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، دوازده‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی بلیتزی نێوده‌وڵه‌تی خانزاد سه‌ركه‌وتووانه ‌له‌ هۆلی یانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه هاوكاته لةگةل يادى ريفراندومة مةزنةكى كوردستان ،وه ‌ تیایدا نزیكه‌ی 59 شه‌تره‌نجزانی كوڕ و كچ له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق به‌شداریان تێدا كردبوو.
له‌ رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولره‌زاق ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و شەترەنج زانی دێرین و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و د. دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ئاماده‌بوون و یه‌كه‌مین جوله‌ی ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولره‌زاق جولێنراو ده‌ست به‌ركابه‌ریی راونده‌كان كرا.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی 9 راو‌ندیش كه‌ له‌لایه‌ن ناوبژیوانان عه‌بدولعه‌زیز ئه‌سوه‌د ناوبژیوانى سه ره كى  و علی عبدالله و هاوار حه‌مه‌ساڵح سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامی كۆتایی به‌مشیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌بوو:

chess-results.com

كوڕان پێشكه‌وتووان:

نه‌بیل عه‌زیز         پله‌ی یه‌كه‌م
كاردۆ ئاكۆ           پله‌ی دووه‌م
دیدار محه‌مه‌د زاهیر پله‌ی سێیه‌م
دلسۆز عومه‌ر       پله‌ی چواره‌م

كچان پیشكه‌وتووان:
نڤار سه‌ردار         پله‌ی یه‌كه‌م
رۆزیا فه‌خره‌دین    پله‌ی دووه‌م
هانا هاوار           پله‌ی سییه‌م

لاوانی كوڕان:
عه‌مار سه‌فار        پله‌ی یه‌كه‌م
یه‌شار دیدار          پله‌ی دووه‌م
ئه‌یمه‌ن فه‌لاح        پله‌ی سێیه‌م

لاوانی كچان:

رۆز ره‌ڤه‌ز          پله‌ی یه‌كه‌م
په‌ری پشتیوان       پله‌ی دووه‌م
ئايه فه‌لاح           پله‌ی سییه‌م

Visited : 788187
Online Users : 7