-

بەڕێوەچوونی چواردەهەمین پاڵەوانێتی کلاسیکی خانزاد

12.12.2019

لە یادی حەفتەمین ساڵڕۆژی سازدانی یەکەمین پاڵەوانیتی کلاسیکی خانزاد،  ئەمڕۆ 12.12.2019 چواردەهەمین پاڵەوانێتی کلاسیکی خانزاد بەڕێوەچوو کە ماوەی شەش ڕۆژ دەخاێنێت بە بەشداربوونی زیاتر لە شەست یاریزان لە هەردوو ڕەگەز و گشت ئاستەکانی تەمەن. ئەم پاڵەوانێتیە بە سیستەمی سویسری ئەنجام دەدرێت بە٩ راوند ، بە کاتی ٣٠ خولەک + ٣٠ چرکە. پاڵەوانێتیەکە باوەڕکراوو تۆمارکراوە لە لایەن یەکێتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی  وە بە سەرپەرشتی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کاوە خەلیلی لە کۆماری ئێران و سەرمەد بەرواری سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی دهۆک و دیار حەمە ساڵح لە یانەی خانزاد بەڕێوەدەچێت وە بە شێوەی ئۆنلاین دەگوازرێتەوە لە ڕێگای ئەنتەرنێت لە هەردوو سایتی نێودەوڵەتی

  Chessbomb

Chess.com

وە هەروەها دەتوانن ئەنجامەکان ببينن لە سایتی

  chess-results.com

 

Visited : 780857
Online Users : 18