-

پاله‌وانێتی كۆتایی بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی عێراق 2019 و پێش كۆتایی عێراق پاڵه‌وانیتی كوران

10.10.2019

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م پاله‌وانێتی كۆتایی بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی عێراق 2019 و پێش كۆتایی عێراق پاڵه‌وانیتی كوران بۆ شه‌تره‌نج له‌هۆڵی یانه‌ی خانزاد له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌.
له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان فورسه‌ت سۆفی پاریزگاری هه‌ولێر و د. شاكر سمۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و لاوان و زافر عبدالامیر سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی عێراق و د. دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری و جوتیار علی ئه‌ندامی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و تاهیر سابیر به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی هه‌ولێر ئاماده‌بوون.
له‌ده‌ستپیكدا سه‌رۆكی انه‌ی خانزاد وته‌یه‌كی پێشكیش كردو تیایدا وێرای به‌خێرهاتنی به‌ڕێزان پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی عێراق و میوانان كردو به‌ناوی ئه‌ندامان و یاریزانانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد خۆشحالی خۆی نیشاندا كه‌ جاریكی تر یانه‌ی خانزاد بووه‌ سه‌كۆی گردبوونه‌وه‌ی ته‌واوی شه‌تره‌نجزانانی عێراق و هیوای كاتێكی خۆشی بۆ میوانان خواست له‌ شاری هه‌ولێر.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌جی عێراق وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه‌ ئاسانكاریان ره‌خساند بۆ مێوانداری كردنی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ و رایگه‌یاند كه‌ خێزانی شه‌تره‌نجی عێراق و كوردستان به‌ختیان هه‌بوو كه‌ پاله‌وانێتیه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگاری نوێی هه‌ولێر.
دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ هه‌ردوو شه‌تره‌نجزان (ئاكار و كارین) كرا به‌بۆنه‌ی پێكهێنانی هاوسه‌رگیریی، ئینجا له‌لایه‌ن پاریزگاری هه‌ولێره‌وه‌ یه‌كه‌م به‌ردی شه‌ترنجی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ جولێنرا.
جێی باسه‌ یانه‌ی خانزاد هه‌موو هه‌ولێكی خۆی خستۆته‌ گه‌ر بۆ سه‌رخستنی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ هۆڵی یانه‌كه‌ی.

 

 

Visited : 447389
Online Users : 20