-

بۆ یه‌كه‌مین جار خوێندنى وانه‌ى شه‌تره‌نج له په‌یمانگاكانى وه‌رزشى ده‌ستپێكرد وه كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان بۆ مامۆستایانى په‌یمانگا

27.01.2019

به‌ئاماده‌بوونى به‌ریَز (دڵزار حه‌مه‌سالح قادر) سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزادو به‌رِیَز(كاوه‌ عمر ) به‌ریَوه‌به‌رى گشتى پرۆگرام و چاپه‌مه‌نیه‌كانى دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌رِیَز (پشتیوان احمد شیَخ حمد ) سه‌روَكى فه‌خرى یانه‌ و به‌رِیَز (د. ڤیان حسین ) به‌ریَوه‌به‌رى تویَژینه‌وه‌،وانه‌ى خویَندنى شه‌تره‌نج له‌په‌یمانگا وه‌رزشیه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان بۆ یه‌كه‌مجارله ‌میَژووى وولاَت ده‌ستى پیَكرد

یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد سه‌رپه‌رشتى خولى فیَربوونى شه‌تره‌نجى بوَ ماموَستاو راهینه‌ره ‌به‌ریَزه‌كانى په‌یمانگاكانى وه‌رزشى سه‌ربه‌ هه‌ریَمى كوردستان بوَ ماوه‌ى سىَ رۆژ كرد بۆ پێگه‌یاندنى ماموَستاو ناوبژیوان و راهیَنه‌رى یارى شه‌تره‌نج وه‌ ئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوو له ‌قوتابخانه ‌سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ شیَوازیَكى ئه‌كادیمى و پرِوفیشنال بتوانن وانه‌ى شه‌تره‌نج بڵینه‌وه‌ له‌دواى ده‌رچوونى بریارى دانانى شه‌تره‌نج وه‌ك مه‌نهه‌ج له‌ گشت په‌یمانگا وه‌رزشیه‌كان به‌ نووسراوى زماره‌ 1352 له‌ ریَكه‌وتى 22-1-2019 له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ریَمى كوردستان

شایه‌نى باسكردنه‌ بابه‌ته‌كان به‌یه‌ك كات وه‌به‌یه‌ك سیسته‌م له‌ گشت شارو شارۆچكه‌كانى هه‌ریَم له‌لایه‌ن مامۆستاو راهیَنه‌ره‌ به‌ ئه‌زموونه‌كانى له‌لایه‌ن یانه‌ى خانزاد ده‌ست نیشان كرابوون زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویى ووترانه‌وه‌ له‌ شاره‌كانى هه‌ولیَرو دهۆك و سلیَمانى و شه‌قڵاوه‌و كۆیه‌و رانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لارو خانه‌قین و زاخۆ و ىاكرىَ

به‌رِیَزمامۆستا (كاوه‌ عمر شیروانى) پێش ده‌ست پێكردنى وانه‌كان له‌ووته‌كه‌ى زۆر جه‌ختى له‌ سوودو گرنگیه‌كانى وانه‌ى شه‌تره‌نج كرده‌وه‌ له‌ رووى گه‌شه‌كردن و به‌هیَزكردنى بیرو هزرى تاكه‌كان و قوتابى و فیَرخوازه‌كان وه‌تواناى یارى شه‌تره‌نج بۆ به‌ره‌و پێشبردن و دانانى پلان و به‌رنامه‌ بۆ داهاتووى خۆى و ده‌ورووبه‌رى و چۆنییه‌تى مامه‌ڵه‌ كردن به‌رامبه‌ر كیَشه‌كان وجاره‌سه‌ركردنیان به‌ میشكیكى ته‌ندروست بوفیرخواز ه‌كان روون كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها باسى ئاماده‌كاریه‌كانى كرد كاتیَك یانه‌ى خانزاد به‌شدارى كرد له‌ كۆنفراسى پرۆگرامى په‌یمانگاكان له‌لایه‌ن به‌رِیَزان - دیارحه‌مه‌ساڵح -ناوبژیوانى نیَوده‌وله‌تى و د.ایمان اكبر مامۆستاو ناوبژیوانى نیشتیمانى كه‌ ئاماده‌ى ۆرك شۆپه‌كه‌ بوون .

دڵزار حه‌مه‌ساڵح  سه‌رۆكى یانه‌ى خانزاد دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ زۆر گه‌وره‌تر ده‌بیَت له‌داهاتوودا كاتیَك گشت كۆلێژو په‌یمانگاكانى تریش ده‌كریَته‌وه‌ و سالاَنیَك به‌رده‌وامى ده‌بیَت كاتیَك گشت تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا به‌ فیَربوونى شه‌تره‌نج ئاشنا ده‌بن و سه‌رتاسه‌رى وولاَت ده‌كریَته‌وه‌. دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى یه‌كیَتى شه‌تره‌نجى عیَراق  (ظافر عبدالامیر مظلوم) بریارى داوه‌ بروانامه‌ى نمره‌ سـێى ناوبژیوانى نیشتیمانى ببه‌خشیَته‌ ده‌رچووانى خوله‌كان

بیَگومان هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتوو چالاكیانه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا به‌ریَزه‌كانى خوله‌كه‌ به‌ده‌ست دیَت كه‌ ئه‌مانه‌ن.

1- كاردۆ ئاكۆ محمد - هه‌ولیَر

2- ئه‌سعه‌د اسماعیل توفیق -سلیَمانى

3- سرمد قسیم -دهۆك

4-صفوة مظفر -زاخۆ

5- محمد محمود كریم -كه‌لار

6- ئاوات محمد -رانیه‌

7- له‌نیا سه‌لاح-كۆیه‌

8- خورشید سعید عبدالله‌ - ئاكرىَ

9- حسن احمد عزیز -خانه‌قین

10 - ئاكۆ انور كریم -چه‌مچه‌ماڵ

راپۆرتێکی ڤیدیۆیی لە کەناڵی ئاسمانی رووداو

 

راپۆرتێكى جوانى  كاك كارزان سدیق له‌ سه‌ته‌لایتى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ خوێندنى وانه‌ى یارى شه‌تره‌نج له‌ په‌یمانگه‌كانى كوردستان

 

دیمانه‌ى سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد دڵزار حمه‌صالح قادر له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس كاك كاروان مسعود له‌ شاشه‌ ره‌نگینه‌كه‌ى گه‌لى كوردستان

 

 

راپۆرتێكى جوان له رۆژنامەى خەبات سەبارەت بە دەستپێکردن و خوێندنى وانەى يارى شەتڕةنج لە سەرجەم پەيمانگە وەرزشيەكانى هەرێمى كوردستان‌

له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی شه‌تره‌نج ده‌بیته‌ هه‌والی لاپه‌ره‌ یەک

     

 

 

 

 

Visited : 851089
Online Users : 13