30.08.2018
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى خانزاد خولێكى فێركردنى یارى شه‌تره‌نجى كرده‌وه له پشووى هاوینه بۆ قوتابیان و گشت ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن كه بۆ ماوه‌ى دوو مانگ بوو به‌مه‌به‌ستى بنیاتنان و پێگه‌یاندنى یاریزان و فراوان كردنى بیر‌و هزرى مندالاَنى نیشتمانه‌كه‌مان وه به سه‌رپه‌رشتى كردنى مامۆستاى پرۆفیشنال و خاوه‌ن بروانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، خوله‌كه به سه‌ركه‌وتوویى كۆتایى پێهات كه تیایدا كۆمه‌ڵێكى زۆر له قوتابیان و نه‌وه‌ى تازه‌ى نیشتمانه‌كه‌مان به‌شداریان تیاكرد، له كۆتاییدا رێوره‌ســمێكى شایسته‌یان بۆ سازكرا و برِونامه‌ى به‌شداربوونیان به‌سه‌ر دابه‌شكرا. به ناوى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد سوپاس و پێزانینى خۆمان ئاراسته‌ى خێزانى منداڵه چاوگه‌شه‌كان ده‌كه‌ین هیوادارین له دوارۆژدا ببن به یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى ناوى كوردستان له مه‌یدانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رزبكه‌نه‌وه


















