12.08.2018
ئێواره‌ی 12-8-2018 له هۆڵی یانه‌ی خانزاد و به ئاماده‌بوونی كاپتن عه‌دنان درجال كه‌سایه‌تی دیاری وه‌رزشی عێراق و به‌ڕێزان د. شاكر سمۆ به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و لاوان و زافر عبدالامیر سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق و بورهان ئه‌رگوشی راوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده و د. كاوه عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرام له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و ئازاد سابیر سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی كوردستان و دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، نۆیه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی راپیدی خانزاد به‌ڕێوه‌چوو.
له‌رێوره‌سمی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش، سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد به‌خێرهاتنی میوانان كرد به‌تایبه‌تیش هه‌ریه‌ك له كاپتن عدنان درجال و د. شاكر سمۆ و زافر عه‌بدولئه‌میر و رایگه‌یان كه ئاماده‌بوونی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه له پاڵه‌وانێتییه‌كی یانه‌كه‌ماندا، خۆی له‌خۆیدا هیزیك ده‌به‌خشێته هه‌مووان و سورترمان ده‌كه‌ن له زیاتر خۆماندووكردن له‌پیناو زیاتر خزمه‌تكردنی شه‌تره‌نج و شهترهنجزانان، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد سوپاسی به ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و لاوانی كرد كه هاوكارێكی به‌رده‌وامی شهترهنجزانان و یانه‌ی خانزاد بووه و ئه‌مه‌ش هۆكار بووه له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئه‌نجامانه.
دواتر سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی عێراق وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ده‌ستخۆشی له یانه‌ی خانزاد كرد كه به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پالهوانێتیانه و خولی راهێنان و رایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق شانازی به یانه‌یه‌كی چالاكی وه‌كو خانزاد ده‌كه‌ن.
دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش كاپتن عدنان درجال بهجولهیهكی شه‌تره‌نجی، پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی كرده‌وه.