-

دەیەمین پاڵەوانێتی شەتڕەنجی كلاسيكى خانزاد کۆتایی هات

22.04.2018

دوای بەردەوامبوونی بۆ ماوەی ٥ رۆژ دەیەمین پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی خانزاد بە کۆتاهات کە بۆ یەکەمجار بوو یارییەکانی لە دوو سایتی باوەڕپێکراوی جیهانی بە شێوەیەکی راستەوخۆ نمایشکرا و لەلایەن ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی پاڵەوانیەتیەکە کرا، دوای رکابەرییەکی بەهێز لە ئاستی کوڕان زۆزگی لاو پلەی یەکەمی لە یاریزانی نێودەوڵەتی حسێن عەلی وەرگرت و لەسەر ئاستی کچانیش دوو خوشک رکابەری بەدەستهێنانی پلەی یەکەمییان کرد سەرەنجام دلین گرەوەکەی لە کارینی خوشکی بردەوە و بووە خاوەنی پلەی یەکەم.
پاڵەوانیەتیەکە لە جۆری کلاسیک بوو کە یارییەکانی بە سیستەمی ماوە درێژی ٩ جەولەیی سویسڕی بەڕێوەدەچێت بە جۆرێکی وەها کە هەر یارییەک چەندین کاتژمێر دەخایێنێت یاری کۆتاییش ئاستی کوڕانیش ٣ کاتژمێر و ٤٠ خولەکی پێویستە.


جیاوازی ئەم پاڵەوانیەتیەی شەتڕەنج بە بەراورد لەگەڵ سەرجەم چالاکیەکانی پێشووی ناوخۆی کوردستان ئەوە بوو کە یارییەکانی لەلایەن ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی وڵاتی ئێران ( کاوە خەلیلی ) بەڕێوەبردرا یەکەمجاریش بوو یارییەکانی شەتڕەنجزانانی کورد بە سیستەم کرا و لە سایتی فەرمی CHESS24  و پێگەی فەرمی یەکێتی شەتڕەنجی جیهانی ١٠٠ یاری بە شێوەی ئۆنلاین نمایشکران.
لە نێو ٦٠ بەشداربووی کوڕ و کچی پاڵەوانیەتیەکە ٣٩ یاریزانیان خاوەنی ریتینگ بوون لەم ژمارەیەش ٥ شەتڕەنجوان خاوەنی تایتڵی جیهانی بوون کە ئەمەی دوایی لەسەر ئاستی جیهانیش دەگمەنە و ئەوانەی خاوەنی تایتڵی گران ماستەر و پلەکانی هاوشێوەن، لە رووی ژمارەوە سنوردارن.

دوای رکابەرییەکانی بە هێز بە درێژایی ٩ جەولەی پاڵەوانیەتیەکە ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوو:

لەسەر ئاستی کوڕان :
١ ـ زۆزگ سەڵاح  ٨ خاڵ
٢ ـ حسێن عەلی  ٧.٥ خاڵ
٣ ـ دیدار محەمەد ٦.٥ خاڵ
٤ ـ محەمەد خەلیل  ٦.٥ خاڵ
٥ ـ بۆرسر ئیلیاس ٦.٥ خاڵ یاریزانی ئێرانی
٦ ـ ئەمیر ئیسماعیل  ٦ خاڵ

لەسەر ئاستی کچان:
١ ـ دلین کەمال  ٥.٥ خاڵ
٢ ـ کارین کەمال  ٥ خاڵ
٣ ـ سارا مەسعود  ٥ خاڵ

لە مەراسیمی کۆتاییهاتنی پاڵەوانیەتیەکەش لە رێورەسمێکدا خەڵات بەسەر شەتڕەنجزانە سەرکەوتووەکان دابەشکرا و چەندین خەڵاتی رێزلێنانیش بە ستافی ناوبژیوانان و یاریزانە بە تەمەن بچووکەکان بەخشرا.
یانەی شەتڕەنجی خانزاد وەک تاکە یانەی تایبەت بە یاری شەتڕەنج لە ئێستادا چوارچێوەی کارەکانی سنوری هەرێمی بڕیوە و رێگە پێدراوە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بەڕێوەببات بە هۆی ئەوەی یاریزانە بەشداربووەکان خاوەنی پۆلێنی جیهانین ستافی ناوبژیوانانیش باوەڕپێکراون.

 

 

ڕاپۆرتێک لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان لە سەر کۆتایی هێنانی دەیەمین پاڵەوانێتی شەتڕەنجی كلاسيكى خانزاد

 

 

 

ڕاپۆرتێک لە کەناڵی ئاسمانی پەیامەوە لە سەر کۆتایی هێنانی دەیەمین پاڵەوانێتی شەتڕەنجی كلاسيكى خانزاد

 

 

 

 

 

 

Visited : 788991
Online Users : 8