-

گردبوونەوەی یەکەمی خولی پلە نایابەکانی عێراق بۆ شەتڕەنج لە بەغدا دەستی پێکرد بە بەشداری 14 یانە

 

08.03.2018

لە ڕۆژی پێنچشەممەی ڕێکەوتی 8/3/2018 گردبوونەوەی یەکەمی خولی پلە نایابەکانی عێراق بۆ شەتڕەنج لە بەغدا دەستی پێکرد بە بەشداری 14 یانە. لەم گردبوونەویەدا یانەی شەتڕەنجی خانزاد توانی هەر پێنچ ڕاوندەکە بباتەوە

ئەوە شەشەمین ساڵە لە دوای یەک پاڵەوانێتی خولی پلە نایابەکانی عێراق بە شێوازی دوو گردبوونەوە بەڕێوەدەچێت و ئەم ساڵیش گردبونەوەی یەکەم بەڕێوەچوو کە یانەی شەتڕەنجی خانزاد لە هەر پێنچ راوندی ئەم گردبوونەوەیە یارییەکانی بردەوە. شاندی یانەی خانزادیش پێکدێن لە: کەمال جەلال الدین وەک سەرۆک شاند یاوەریانە. یاریزانەکانیش بریتیین لە دیدار محمد زاهير/ کاپتنی یانە هەڵگری مەدالیەی زێڕی عەرەب لە تونس ، نوح علي شەتڕەنجزانی نێودەوڵەتی ، دانا جەمال پاڵەوانی لاوانی عێراق، مەزن بەیاد، کارین کەمال پاڵەوانی ئافرەتانی عێراق. ئەنجامی یارییەکانی یانەی خانزادیش بەم شێوەوەی خوارەوە بوووە

 

خانزاد – رسيل  0-7

خازاد – المهندسين  2-5

خانزاد -  الهدف  2-5

خانزاد – كهرباء  3-4

خانزاد – فكر 0-7

 

بڕیاریشە 21 تا 24ی ئەم مانگە گردبوونەوەی دووەم لە بەغدا بەڕێوەبچێت و ئەنجامی کۆتایی ئاشکرا بێت

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Visited : 856861
Online Users : 16