-

بە سەرپەرشتی یەکێتی شەتڕەنجی عێراق یانەی شەتڕەنجی خانزاد خولێکی ڕاهێنان و ناوبژیوانانی شەتڕەنجی لە شاری هەولێر کردەوە

 

لە ماوی نێوان 31 کانونی دووەمی 2017 تا ٣ی شوباتی 2018 بە سەرپەرشتی یەکێتی شەتڕەنجی عێراق  یانەی شەتڕەنجی خانزاد سەرکەوتووانە خولێکی ڕاهێنان و ناوبژیوانانی شەتڕەنجی لە شاری هەولێر کردەوە

لەم دوو خولەدا کە زیاتر لە ٢٠ ناوبژیوان و یاریزانی نێودەوڵەتی شەتڕەنج لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەردوو ڕەگازی ئافرەت و پیاوان بەشدارییان لە کردبوو. شێوازەکانی کارو ئەرکی ناوبژیوانی لە بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتیەکاندا لەگەڵ ڕۆڵی ڕاهێنەرایەتی لە بەهێزکردنی یاریزاناندا لە ماوەی چوار رۆژدا کە بەیانییەکەو ئێوارەکەی وانەکان دەگوترانەوە

مامۆستایانی وانە بێژەکان بریتی بوون لە (دڵزار حەمەساڵح) ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ، (ئەسعەد ئەسماعیل) جێگری یەکێتی شەتڕەنجی عێراق،  (ئازاد بیلال) ناوبژیوانی نێودەوڵەتی. وانەکانیش پشت بە یاسا تازەکانی شەتڕەنج دەبەسترا کە بەم دواییەدا لە لایان یەکێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنجەوە پەسەند کراون

لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامە و یاساکانی شەتڕەنج کە یانەی خانزاد بە چاپی گەیاندبوون بە سەرکەوتوویی بەسەر بەشداربوواندا دابەشـــــكرا

 

 

Visited : 854321
Online Users : 127