24.11.2017
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك رووی تازه له كوڕان و كچان خسته نێو خولی راهێنان و فێربوونی شه‌تره‌نجه‌وه، به‌تایبه‌تیش له ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان، كه راهێنه‌رانی یانه‌ی خانزاد به پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تازه‌ی فێربوون و ته‌كنیكی شه‌تره‌نج، خوله‌كانیان ده‌گووتنه‌وه، به‌پیویست زانرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئه‌و یاریزانانه، پاڵه‌وانێتییه‌كی كلاسیكی به به‌شداری 46 شه‌تره‌نجزانی كور و كچ كرده‌وه كه ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی خایاند.
ئێواره‌ی 24/11/2017 دوا راوند و ریوره‌سمی كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌ڕێوه‌چوو، كه له ئه‌نجامدا یانه‌ی خانزاد ئامانجه‌كه‌ی له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا پێكا به‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه یه‌كه‌مجار بوو به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كی له‌م شێوه‌یه بكه‌ن، به ئاستیكی به‌رز و ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌ركه‌وتن، ئه‌مه‌ش هیوایه‌كی گه‌ش بۆ داهاتوو و ئاینده‌ی ئه‌و یاریزانانه ده‌بێت.
*ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كچان:
په‌روا پشتیوان- پله‌ی یه‌كه‌م
رۆزیا فه‌خره‌دین- پله‌ی دووه‌م
لانه هاوار پله‌ی- سێیه‌م (مكرر)
په‌روا سه‌مه‌د- پله‌ی سێیه‌م (مكرر)
*تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان
شادی فوئاد- پله‌ی یه‌كه‌م
ئاریكار ئومێد- پله‌ی دووه‌م(مكرر)
دانیار دلزار- پله‌ی دووه‌م (مكرر)
ئه‌حمه‌د خدر پله‌ی سییه‌م
*لاوانی كوڕان
حوسین وه‌حدانی: پله‌ی یه‌كه‌م
ره‌وا فه‌خره‌دین- پله‌ی دووه‌م
ئه‌یمه‌ن فه‌لاح- پله‌ی سێیه‌م
*تازه‌پێگه‌یشتووانی كچان:
ئایه فه‌لاح- پله‌ی یه‌كه‌م
هێڤار دیار- پله‌ی دووه‌م
په‌ری پشتیوان- پله‌ی سییه‌م
*پێشكه‌وتووانی كچان:
سارا مه‌سعود- پله‌ی یه‌كه‌م
شه‌نگ مه‌سعوود- پله‌ی دووه‌م
تریفه نه‌جار- پله‌ی سێیه‌م
پێشكه‌وتووانی كوڕان:
نه‌بیل عه‌زیز- پله‌ی یه‌كه‌م
هه‌ڵگورد روشدی – پله‌ی دووه‌م
ئومێد سابیر– پله‌ی سێیه‌م