20.03.2015
ئيواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20/3/3015 به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و كونسوڵی وڵاتی بولگاریا له كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی كوردستان و سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێر و میوانان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ، له هۆڵی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له شاری هه‌ولێر كۆتایی هات به پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی ” نه‌ورۆز ” كه ركابه‌رییه‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له 18-20ی ئادار له نێوان حه‌وت وڵات و 46 شه‌تره‌نجزانی كوڕ و كچ به‌رده‌وامی هه‌بوو .
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری وڵاته‌كانی ( سوریا ، توركیا ، ئێران ، عێراق ، سوید ، هۆڵه‌ندا ،ئۆكرانیا ) بوون ، هه‌روه‌ها به سیسته‌می سویسری به حه‌وت گه‌ڕ به‌رێوه چوو به‌كاتی 25 خولهك بۆ هه‌ر یاریزانێك له‌گه‌ڵ زیادبوونی سێ چركه بۆ هه‌ر جوله‌یه‌ك ، له‌كۆتاییشدا ئه‌نجامه‌كان به‌مشێوه‌یه بوون : :
له‌سه‌ر ئاستی پیاوان
پله‌ی یه‌كه‌م | شه‌تره‌نجزانی ئۆكرانی ( زوبارێڤ ئه‌لێكسانده‌ر ) به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ .
پله‌ی دووه‌م | شه‌تره‌نجزانی ئۆكرانی ( كالینینیان ئۆلگا ) به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ .
پله‌ی سێیه‌م | شه‌تره‌نجزانی كورد ( حسێن عه‌لی حسێن ) به كۆكردنه‌وه‌ی 5.5 خاڵ .
له‌سه‌ر ئاستی ئافره‌تان
پله‌ی یه‌كه‌م | شه‌تره‌نجزانی ئۆكرانی ( كیلینینیان ئۆلگا ) به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ .
پله‌ی دووه‌م | شه‌تره‌نجزانی كورد ( شه‌نگ مه‌سعود ) به كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵ .
پله‌ی سێیه‌م | شه‌تره‌نجزانی ئێرانی ( وه‌حیده میلادی ) به كۆكردنه‌وه‌ی 2.5 خاڵ .
له كۆتایی پاڵهوانیهتهكهیش ناوی سه‌ركه‌وتووان راگهینهرا و یه‌كه به یه‌كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانه‌كان و ناوبژیوانان دا دابه‌شكرا .