هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی دیاریکردنی رۆژی 25/9/2017 بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عيراق ؛ یانەی شەتڕەنجی خانزاد پلانی دانا کە وەک یانەیەکی وەرزشی ئەرک و ڕۆڵیان هەبێت لە پشتیوانی کردنی ریفراندۆم لە کوردستان ؛ بۆ ئەم مەبەستەش فیستیڤاڵێک لە ژێر دروشمی بەڵێ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێت.
سەبارەت بەم فیستیڤاڵەش دڵزار حەمە ساڵح سەرۆکی یانەی شەتڕەنجی خانزاد رایگەیاند کە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بە پێویستمان زانی وەک یانەی شەتڕەنجی خانزاد پستیوانی خۆمان رابگەیێنین ئەویش بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵێکی وەرزشی تایبەت بە یاری شەتڕەنج.
دەسپێکی فیستیڤاڵەکەش لە 19-30/7/2017 دەستیپێکرد بە دابەشکردنی بڕوانامەی خولی راهێنان بۆ شەترەنجزانانی یانەی شتەڕەنجی خانزاد کە لەو خولەدا هەردوو راهێنەری بە توانای ئێرانی: سەید حامید موسەویان راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی ئێران و خاتوو میهرنووش؛ لەو ماوە دیاریکراوەدا وانەکانی تەکنیکی تازاە و چۆنییەتی رووبەروبوونەوە و بەرگری و کۆتایی هێنانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی لەو خولەدا گوترانەوە.
سەرۆکی یانەی شەتڕەنجی خانزاد زیاتر گووتی: رۆژی پێنجشەممەش کاتژمێر 5ی ئێوارە لە هۆڵی یانە پاڵەوانێتی خێرای خانزاد بۆ لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەکەمان رێکدەخەین کە لە لایان یەکێتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی وە بە هەمەهانگی یەکێتی شەتڕەنجی عيراقي تۆمار کراوە کە بە سیستەمی 9 راوند بەڕێوەدەچیت.
دڵزار حەمە سالح ئاشکرای کرد کە هەر لە میانی ئەو فیستیڤاڵەدا گەورەترین کتێبخانەی شەتڕەنج لە شاری هەولێر دەکرێتەوە کە تایبەتە بە کتێب و سەرچاوەکانی شەتڕەنج بە هەر سێ زمانی کوردی و عربي ، ئینگلیزی بەخۆوە دەگرێت و شەتڕەنجزانانی کوردستان دەتوانن دەوڵەمەند بن بە تازەترین سەرچاوەی شەتڕەنج لە جیهاندا؛ ئەم کتێبخانەیەش بە گەورەترین کتێبخانەی شەترەنج لە کوردستان و عيراق دادەنرێت.
Videio from WAAR TV