27.04.2014
به‌مه‌به‌ستى ئاشنابوون و شاره‌زابوونى رۆژنامه‌نووسانى شارى هه‌ولێر به یارى شه‌تره‌نج ، خولی فێربوونی یاری شەترەنج ویاساكانی و چۆنییەتی رووماڵكردنی پاڵەوانێتییەكانی شەترەنج بۆ رۆژنامەنووسانی وەرزشی شاری هەولێر لەلایەن یانەی شەترەنجی خانزاد كرایەوە كه ماوەی 4 رۆژی خایاند .
له كۆتایى خوله‌كه‌دا به ئاماده‌بوونى به‌رێزان (حاكم ئازاد) نه‌قیبی سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان و (دڵزار حه‌مه سالح) سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد و ده‌سته‌ى كارگیرِانى یانه‌و رۆژنامه‌وانان، بروانامه‌ى به‌شداربوون به‌سه‌ر راگه‌یاندن كارانى وه‌رزشى به‌شدار بوو دابه‌ش كرا .
به‌رێز حاكم ئازاد نه‌قیبی سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان برِوانامه‌ى رێزلێنانى پێده‌به‌خشرێت له‌لایه‌ن
دڵزار حه‌مه سالح سه‌رۆكى یانه