بە ئامادە بوونی (د. ئالان قادر) ئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەرزشی و جەماوەرێکی شەترەنجزان , پاڵەوانیەتی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لە یاری شەترەنج و بە بەشداری ١٩ یانە , لە ھەولێری پایتەخت کۆتایی ھات.
بە سەرپەرشتی یەکێتیی شەترەنجی کوردستان لە ماوەی ٢ – ٥ / ١٠ /٢٠١٣ لە شاری ھەولێر – ھۆڵی یانەی شەترەنجی خانزاد, پاڵەوانییەتی یانە پلە نایابەکانی کوردستان ئەنجام درا بە بەشداری ١٩ یانە لە سەرتاسەری کوردستان و بە پەیڕوکردنی سیستەمی سویسری لە ٧ گەڕدا .
لە کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە کە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی شوان عوسمان و ھەر یەک لە ناوبژیوانان تەیب بورھان و دیار حەمەسالح و ھاوار حەمەسالح بەڕێوەییان برد, خەڵات بەسەر تیپی یانە براوەکان دابەش کرا کە بەم شێوەیە بوو:
١- یانەی شەترەنجی خانزاد, پلەی یەکەم بە کۆکردنەوەی ١٢ خاڵ.
٢- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی , پلەی دووەم بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ
٣- یانەی جیھان , پلەی سێیەم بە کۆکرنەوەی ١٠ خاڵ.
جێگەی ئاماژەیە لە رۆشنایی ئەنجامی ئەم پاڵەوانیەتییە تەنھا ١٢ یانە لە پلە نایابی شەترەنجی کوردستان دەمێننەوە و ٧ یانە دابەزین بۆ پلە یەک.