خستنەڕووی ناوەڕۆکی کتێبی شەتڕەنجی قوتابخانە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممه رێكهوتی 2025/02/11، ماڵی وەفایی کۆڕێکی تایبەت بە ناساندن و خستنەڕووی ناوەڕۆکی کتێبی "شەتڕەنجی قوتابخانە" بۆ هەریەک لە د. دڵزار حەمەساڵح سەرۆک و یانەی شەترەنجی خانزاد و کاردۆ ئاکۆ جێگری یانەی شەترەنجی خانزاد کە هاوکات لە دانەرانی کتێبەکەن ساز کرد.
به ئامادهبوونی ئهندامانی دهستهی كارگێری یانه و نوسهر و ههوادارانی شهترهنج
کتێبەکە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە وەک پڕۆگرام و بەشێک لە وانەی وەرزش لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستاندا پەسندکراوە.
کۆڕگێڕان باسیان لە بایەخی ئەم هەنگاوەی وەزارەتی پەروەردە کرد، لە جێگیرکردنی کتێبەکە وەک بەشێک لە وانەی وەرزش لە قوتابخانەکاندا و لە کۆتایی کۆڕەکەشدا، کتێبی شەترەنجی قوتابخانە و چەند کتێبێکی دیکەی پێوەست بە شەتڕەنج پێشکەشی ئامادەبووان کرا.




