دوای کۆبونەوەی ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی بەڕێز (ظافر عبدالامير) سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوبراو، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و پۆلینی یانه‌کان ویاریزانان وناوبژیوانان و رێكخستنی پاڵه‌وانێتییه‌كان له به‌غدای پایتەختی عیراق، باشترینه‌كانی عێراق له‌گشت بوارەکانی یانەوسەرۆک ویاریزان و ناوبژیوان.
بۆ شه‌شه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌كتری، یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌باشترین یانه له‌عێراق و بەڕێز(د.دلزار حمةصالح قادر) سه‌رۆكی یانەی خانزادی پێشەنگ به‌باشترین سه‌رۆكی یانهلهسەر ئاستی عێراق ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆساڵی (2022)
هەروەها بەڕێز ( عبدالعزیز اسود عزیز ) ناوبژیوانى نێودەوڵەتى وەک باشترین ناوبژیوان لەسەرئاستی عیراق بۆ ساڵى 2022 دەست نیشان کرا.
شایەنی باسکردنەساڵانه یه‌كیتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی عێراق ئه‌و پۆلینه رێك ده‌خات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چالاكییه ناوخۆیی ونێودهوڵهتیانهی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزادرێكیخستوون، هه‌روه‌ها له‌رووی پێگه‌یاندنی یاریزانان و رێكخستنی پاڵه‌وانێتی وگواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی یارییه‌كان بەشێوەی ئۆنڵاین له‌گه‌ڵ بایه‌خدانی به‌ناوبژیوانان و راهینه‌ران و ئاستی ته‌مه‌نه‌كان و بناغەی پتەوی یاریزانان ئه‌مه‌ش بۆ شه‌شه‌م ساڵە یانه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌باشترین و چالاكترینی عێراق ده‌ستنیشان بکرێت لەمێژووی یاری شەتڕەنج.