02.07.2022
بە ئامادەبوونی بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ظافر عبدالأمير سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی عێڕاقی و د.دڵزار حەمە ساڵح سەرۆکی یانەی خانزاد و ژمارەیەکی زۆر لە ئامادەبووان و یاریزانان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، پاڵەوانێتی عێڕاق بۆ ئاستی تەمەنەکان بۆ کوڕان و کچان لە هۆڵی یانەی خانزاد لە هەولێر بەڕێوەچوو. بەشداربووان لە تەمەنەکانی ١٤ ساڵ و خوارتر بوون کە ڕکابەری دەکەن بۆ ئەوەی لە ئاستی خۆیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن تاوەکو لە قۆناغی کۆتایی بتوانن سەرکەوتوو بن و ببن بە نوێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق لە داهاتوو، شـــايانى باسه زیاتر لە 100 یاریزان لە هەردوو ڕەگەز بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەکەن
ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی پاڵەوانێتی
عێراق بۆ تەمەنەکان لەیانەی شەتڕەنجی خانزاد