هەروەک نەریتی ساڵانەی یانەی شەترەنجی خانزاد کە لە پشووی هاوینە ئەنجامی دەدات بۆ فێرکردنی یاری شەتڕەنج بۆ ئەوانەی خولیای ئەم یارییەن بە تایبەتی منداڵان و گەنجان بۆ گەشەپێدانی بیرکرنەوەو بڕیاردانیان جگە لە بەسەربردنی کاتێکی بەسوود، ئەم ساڵیش وەکو ساڵانی پێشوو یانەی خانزاد هەستا بە کردنەوی خولی فێرکردنی شەتڕەنج بۆ ماوەی مانگێک سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، وە لە کۆتایی خولەکەدا لە ڕێکەوتی 23.08.2021 پاڵەوانێتیەکی ڕاپیدی داخراو سازدرا بە بەسیستمی سویسڕی پێنج ڕاوند بە کاتی 10 خولەک + 10 چرکە بۆ زیاتر ئاشنابوون لەگەڵ یاساو ڕێسای پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان. وە لەکۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون و میدالیای سەرکەوتن بەسەر گشت یاریزانان دابەش کرا