ڕۆژی
سێ شەممە 2021/2/23 بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
پێشوازی لە د. دڵزار حمد ساڵح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد کرد،
لەدیدارەکەدا باس لەگرنگی شەترەنج کرد و کاریگەرییە پۆزەتیڤەکانی ئەو
وەرزشەکرد لەبونیادی کۆمەڵگەدا.
شاندی
میوان باسیان لەکێشەکانی یانەکەکرد ، بەتایبەت لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی
دارایی و ئەو کێشانەی روبەڕوی سێکتەرە جیاوازەکان دەبنەوە.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وێڕای بەخێرهاتن و دەستخۆشی لەیانەکە، بەڵێنی پێدان بەپێی توانا هاوکاریان بکات.
دواجار سەرۆکی یانەی وەرزشی خانزاد شەتڕەنجێکی بەدیاری بەخشیە بەڕێزیان.