25.04.2020
ئيواره ى پێنج شه‌ممه2020-9-24 له هۆلی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، دوازده‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی بلیتزی نێوده‌وڵه‌تی خانزاد سه‌ركه‌وتووانه له هۆلی یانه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، كه هاوكاته لةگةل يادى ريفراندومة مةزنةكى كوردستان ،وه تیایدا نزیكه‌ی 59 شه‌تره‌نجزانی كوڕ و كچ له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق به‌شداریان تێدا كردبوو.
له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولره‌زاق ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و شەترەنج زانی دێرین و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی خانزاد و د. دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ئاماده‌بوون و یه‌كه‌مین جوله‌ی ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولره‌زاق جولێنراو ده‌ست بهركابهریی راوندهكان كرا.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی 9 راوندیش كه له‌لایه‌ن ناوبژیوانان عه‌بدولعه‌زیز ئه‌سوه‌د ناوبژیوانى سه ره كى و علی عبدالله و هاوار حه‌مه‌ساڵح سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامی كۆتایی به‌مشیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌بوو:
chess-results.com
كوڕان پێشكه‌وتووان:
نه‌بیل عه‌زیز پله‌ی یه‌كه‌م
كاردۆ ئاكۆ پله‌ی دووه‌م
دیدار محه‌مه‌د زاهیر پله‌ی سێیه‌م
دلسۆز عومه‌ر پله‌ی چواره‌م
كچان پیشكهوتووان:
نڤار سه‌ردار پله‌ی یه‌كه‌م
رۆزیا فه‌خره‌دین پله‌ی دووه‌م
هانا هاوار پله‌ی سییه‌م
لاوانی كوڕان:
عه‌مار سه‌فار پله‌ی یه‌كه‌م
یه‌شار دیدار پله‌ی دووه‌م
ئه‌یمه‌ن فه‌لاح پله‌ی سێیه‌م
لاوانی كچان:
رۆز رهڤهز پله‌ی یه‌كه‌م
په‌ری پشتیوان پله‌ی دووه‌م
ئايه فه‌لاح پله‌ی سییه‌م